جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 زانکوَی طةرمیان، کولَیَذى زمان و زانستة مروَظایةتیةکان
2 زانکوَی ثوَلیتةکنیکى سلیَمانی، ثةیمانطای تةکنیکی کةلار
پوخته
له دوای روداوه‌کانی 11سێپته‌مبه‌ر، ده‌وڵه‌تی عێراق به‌هۆى سیسته‌مه سیاسیه‌که‌ى وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی
شکستخواردو، به یه‌کێک له‌و وڵاتانه داده‌نرێت که مایه‌ى هه‌ره‌شه‌ی سه‌ره‌کیه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانی، هه‌ر
بۆیه له ساڵی 2003به بیانوی هه‌بونی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا داگیر کرا. له
دوای داگیرکردنی هه‌ریه‌که له ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پرۆژه و نه‌خشه رێگایان
دانا بۆ بنیادنانه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێی ده‌وڵه‌ت له عێراق.
سه‌ره‌رای جێبه‌جێکردنی نه‌خشه رێگا و پرۆژه‌کانی بنیادنانه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێی ده‌وڵه‌تی عێراقی، تاکو
ئێستا هیچ کام له‌و نه‌خشه رێگایانه سه‌رکه‌وتوو نه‌بون، چونکه به یه‌ک پارچه‌یى کار له سه‌ر بونیاتنانه‌وه‌ى
سه‌رله‌نوێ ده‌وڵه‌ت ئه‌که‌ن، ئه‌مه‌ش گرفته گه‌وره‌که‌یه، چونکه ده‌وڵه‌تی عێراق ته‌نها وه‌ک پێگه‌ى جوگرافیای
یه‌ک پارچه‌یه. هه‌ربۆیه پێویسته رێکاره‌کانی جێبه‌جێکردنی نه‌خشه رێگاکان به شێوه‌ى جیاواز به‌سه‌ر