جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 به‌شی كوردی / كۆلێژی زمان و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان/ زانكۆی گه‌رمیان
2 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان // په‌روه‌رده‌ی که‌لار
پوخته
ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، میتۆدێكه له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگا ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌روه‌كو چۆن كاریگه‌ری و ڕۆڵی ئه‌ده‌ب له كۆمه‌ڵگادا ده‌رده‌خات، ئه‌م میتۆده جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه ده‌كاته‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رهه‌م هاتوون، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه ڕه‌وتی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگا ده‌ربخات.
هۆكاری هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه: له‌نێو توێژینه‌وه‌ی كوردیدا ئه‌م بواره جێگه‌ی بایه‌خی توێژه‌ران بووه، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه و پێویستی هه‌نوكه‌یی كۆمه‌ڵگا له‌م بواره‌دا ئه‌وه ده‌خوازێت، كه له چه‌ندین ئاراسته‌ی جیاوازه‌وه گرنگی به‌م بواره بدرێت، بۆ خستنه‌ڕوو و چاره‌سه‌ركردنی هه‌میشه‌یی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگایی كوردی، بۆیه ئێمه‌ش له‌ژێر ناونیشانی (میتۆدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پراكتیزه كردنی له شیعری هێمن موكریانی)دا، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان ئه‌نجام داوه.
میتۆدی توێژینه‌وه‌كه: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا میتۆدی وه‌سفی شیكاریمان په‌یڕه‌و كردووه.
ئامانجی توێژینه‌وه‌كه: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ئامانجمانه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می شاعیر ده‌ستنیشان بكه‌ین، كه وێنه‌یه‌كی هونه‌ریانه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگای كوردی پیشان داوه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌قی شیعری هێمن موكریانی له چاره‌سه‌ركردن و خستنه‌ڕووی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بخه‌ینه‌ڕوو.
پێكهاته‌ی توێژینه‌وه‌كه: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له پێشه‌كی و دوو به‌شی سه‌ره‌كی و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا باس له چه‌مك و پێناسه‌ی میتۆدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌لایه‌تی كراوه. به‌شی دووه‌میش پراكتیزه‌ی كاره‌كییه، له شیعره‌كانی "هێمن موكریانی" دا .
وشه بنچینه‌ییه‌كان
ناونیشانی توێژینه‌وه [English]
The concept and definition of social criticism, Hemn Mukryany's biography.
نوسه‌ران [English]
- Sardar Majeed 1
- Emad Mahmood 2
1 به‌شی كوردی / كۆلێژی زمان و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان/ زانكۆی گه‌رمیان
2 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان // په‌روه‌رده‌ی که‌لار
پوخته [English]
The method of Social criticism investigates the link between literature and society and it also shows the impacts of literature on any society. This method focuses on those literary productions that resolve social problems. As far as this method, it also tries to shows progress and changes in the different societies.
Why this title? In Kurdish literature this topic is given so much attention as it is very significant for the society, but we as researchers think more researches are needed in this scope. For many issues of the Kurdish society could be solved through this method. The research at hand is called (Social Criticism and practicing it in Hemn Mukryany's Poetry.)
Method of the research: analysis method is used to analyze the poems with.
Aim of the research: the aim of the research is to identify social atmosphere during the life of the poet and to shed light on the impacts of literature on society then.
Components of the research: it is composed of two chapters with an abstract and a conclusion.
وشه بنچینه‌ییه‌كان [English]
- social criticism method
- Hemn Mukryany
- critical perception
- ئاواره كه‌مال ساڵح، (2012) ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پراكتیزه‌كردنی له شیعره‌كانی گۆران‌دا، چاپخانه‌ی هاشم، هه‌ولێر.
- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د قادر ، كاروان عوسمان (2009)، هێمن له‌نێو ئه‌ده‌بدا، چاپخانه‌ی گه‌نج، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی.
- تیری ئیگلتۆن (2017)، ماركسیزم و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، و.هاوڕێ یوسفی، چاپخانه‌ی گه‌نج، سلێمانی.
- حه‌مه مه‌نتك، (2018)، میتۆده‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، چاپخانه نوسینگه‌ی ته‌فسیر، چاپی یه‌كه‌م, هه‌ولێر.
- حه‌مید عه‌زیز(د)، (2014)، بنه‌ڕه‌ته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
- دیویس، رۆبرت كان و فینك، لای(2017)، "ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌ده‌ی بیسته‌م"، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هونه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قی ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕانی ڕێبین هه‌رده‌ی، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی.؟
- كه‌ماڵ مه‌عروف(د)، (2012)، تیۆره نوێیه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، چاپخانه‌ی ده‌ریا، سلێمانی.
- مارف خه‌زنه‌دار (د)،(2010)، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، به‌رگی حه‌وته‌م، چاپخانه‌ی ئاراس، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر.
- معین خه‌لیل (د) ، ڕه‌خنه‌ی هزری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخ، وه‌رگێڕانی شه‌هلا وه‌لی جه‌بار (2009)، چاپخانه‌ی خانی، چاپی یه‌كه‌م، دهۆك.
- مه‌حمود كه‌ره‌می،(1395)، چه‌مكی ئینسان له‌شیعری هێمن دا، كۆمه‌ڵه وتاری یه‌كه‌مین همایشی ناوچه‌یی(عیلمی فه‌رهه‌نگی)هێمن، چاپخانه ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتار، چاپی یه‌كه‌م، سه‌قز.
- نه‌سرین ڕه‌ئووف ئيسماعيل (2010)، ئه‌ركی شیعر له ئه‌ده‌بی كوردیدا ساڵانی(1920-1958)، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر.
- نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، (2011)، فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، سلێمانی.
- هێمن شه‌ریف، (2010), سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵناسی, چاپخانه‌ی چوارچرا، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی.
- هێمن، محمدئه‌مین شێخه‌لئسلامی (1395)، سه‌رجه‌م و كۆی شیعر و په‌خشانی مامۆستا هێمن، بڵاوكراوه‌ی كوردستان، چ دووه‌م، سنه.
- نامه‌ی ئه‌كادیمی:
- سه‌ردار فایه‌ق مه‌جید(د) (2019)، بزوتنه‌وه‌ی ڕووناكبیری له ئه‌ده‌بی كوردیدا به‌نموونه‌ی شاعیران (ئه‌سیری و ئه‌حمه‌د موختار جاف)، نامه‌ی دكتۆرا، زانكۆی سلێمانی، كۆلێژی زمان، به‌شی كوردی.
گۆڤاره كوردییه‌كان:
- دڵشاد علی محمد(د)( 2019)، ئاسۆ عمر مسته‌فا ، ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له گۆتاری ڕه‌خنه‌ی شیعری له ئه‌ده‌بی كوردیدا، كرمانجی خواروو 1920- 1958)، گۆڤاری زانكۆی گه‌رمیان، ژماره(6)، گه‌رمیان.
- ڕێبین خه‌لیل قادر(د)،(2011)، میتۆدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بدا، گۆڤاری ڕامان، ژماره(167)، هه‌ولێر.
سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كان:
- حورية محمد حمو(د),(1988), حركة النقد المسرحى فى سوريه(1967-1988)دراسة, منشورات اتحاد الكاتب العربي.
- سمير سعد حجازى(د)،(2001), النقد الادبى المعاصر(فضاياه و اتجاره), دار الافاق العربية, ط1,القاهرة.
شلتان عبود شراد (1988), مدخل الى النقد الادبى الحديث, دار مجدلاوی للنشر، ط1، عمان.