جۆری توێژینهوه : Original Article
نوسهران
زانکۆی سلێمانی/ کۆلێجی زانسته مرۆڤایهتییهکان / بەشی راگەیاندن
پوخته
دەرئەنجامی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەرەوپێشچونی جیهان و فراوانبونی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەمدا، کەهۆکارێکی بەهێز بوون بۆ دروستبونی ئامڕازی نوێی میدیایی یەکێک لەوانیش میدیایی نوێیە، کەلەناواخنیدا هەموو هۆکارە کلاسیکی و باوەکانی تری لەخۆ گرتووە، بەواتای میدیایی نوێ توانیویەتی ئامڕازەکانی (خوێندنەوە (چاپکراوەکان)، بیستن (رادیۆ و دەنگ)، بینین (تەلەڤزیۆن، ڤیدیۆکان)) لەخۆیدا و بەیەکجار بڵاوبکاتەوە.
ئەمەش بۆتە هۆکارگەلێکی بەهێز کەمیدیای نوێ کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بکاتە سەر هەموو لایەنەکانی ژیان، بەتایبەتیش سەر تاکەکانی ناو کۆمەڵگا، کەچیتر دەستە و تاقم و لایەنەکان نەتوانن بەئاسانی کۆنترۆڵی شێوازی بیرکردنەوە و دەربڕینی ڕاوبۆچونی جەماوەر بکەن، هەر ئەم جۆرە میدیایەشە بۆتە هۆکارێک بۆ چوونە نێو کایەیی سیاسی و هەموو جومگەکانی سیاسەتەوە، تا رادەی بۆنە هۆکارێکی بەهێز بۆ گۆڕانکاری کردن لەبڕیارە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان.
لەدوای راپەرینی هەرێمی کوردستان لەساڵی 1991 و دروستبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناساندنی هەرێمی کوردستان وەک کایەیکی فیدراڵی سەربەخۆ، رۆڵ و کاریگەری سیاسەت لەم هەرێمەدا رۆژ لەدوای رۆژ بەچەندان نشێوی تەنگەژەدا تێپەڕبووە، بەڵام لەدوای بەرەوپێشچونی ئامڕازەکانی میدیا و بەتایبەتیش میدیایی نوێ شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پرس و بڕیارە سیاسییەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، تەنانەت زۆرجاریش میدیایی نوێ توانیویەتی بڕیارێکی سیاسی پێچەوانە بکاتەوە و بوئاکار و رێڕەوێکی تریدا بەرێت.
ئەمەش بۆتە هۆکارێک ئەو کەسانەی پێگەیەکی سیاسی گرنگیان هەیە لەووڵاتدا، پەنا بۆ میدیای نوێ بەرن لە چۆنیتی دەرکردنی بریارەکانی و گرنگی پێگەی ئەم میدیا بەرز بنرخێنن و تەنها وەک بەشێکی لاوەکی لێنەڕوانن.
وشه بنچینهییهكان
ناونیشانی توێژینهوه [English]
The level of dependence of MPs on the new media in political decision-making in the Kurdistan region
نوسهران [English]
- Fooad Ahmed
- Barham Ahmed
زانکۆی سلێمانی/ کۆلێجی زانسته مرۆڤایهتییهکان / بەشی راگەیاندن
پوخته [English]
Grounded in media dependency theory, this paper explores the impact of new media on the political decision-making process in the Kurdistan region amid the significant development in information technology, particularly in the media and communication sector. In recent years, the new media has grown and become an imperative source of news and information worldwide as replaced traditional media in many aspects. The paper investigates the level of using and depending on new media and social media by Kurdistan Member of Parliaments MPs and suggests that dependence on online media resources affects the process of decision making in the Kurdistan region. The research paper also study tests the relationship between political decisions and the perceived utility of the new media platforms. It analysing Kurdistan MPs measures that take into consideration the facilitating role of communication technologies. This research paper also explores the role of new media on Kurdistan MPs. It seeking how they rely on new media platforms in their work as political decision-makers in the Kurdistan region.
وشه بنچینهییهكان [English]
- New Media
- Kurdistan Region
- MP
- dependency
- decision making