جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان // په‌روه‌رده‌ی که‌لار

پوخته‌

     کاره‌کته‌ر ڕه‌گه‌زێکی دیارو گرنگی نێو پانتایی ڕۆمانه‌، هه‌روه‌ها توخمێکی سه‌ره‌کییه‌ و ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ بنیاتنانی ڕۆماندا، چونکه‌ به‌هۆی کاره‌کته‌ره‌وه‌ خوێنه‌ر ئاگاداری گۆڕانکاریی ڕوداوه‌کانی ناو ڕۆمان ده‌بێت.  ده‌کرێت ئه‌وه‌ بگوترێت که‌ به‌بێ بوونی کاره‌کته‌ر ناتوانرێت ڕۆمانێک بنیات بنرێت،‌ ده‌گوترێت شوێن و کات و ڕووداو ... هتد، هه‌موویان بۆ ده‌رخستنی که‌سایه‌تی کاره‌کته‌ر کار ده‌که‌ن.
هۆکاری هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌که:‌ له‌ ڕه‌خنه‌ی نوێی کوردیدا، ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگیی پێدراوه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌ی به‌راوردکاری که‌متر بایه‌خی پێدراوه‌و توێژینه‌وه‌ی که‌می له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵمانداوه‌، ئاوڕێک له‌م سوژه‌یه‌‌ بده‌ینه‌وه‌، بابه‌تى (بنیاتی کاره‌کته‌ر له‌ چیرۆکی (کۆتری سپی) فرات جه‌وه‌ری و (بووه‌کوێره‌‌)ی سادقى هیدایه تی)، بوو به‌ ناونیشانی توێژینه‌وه‌که‌مان.
میتۆدی نوسینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌که‌:   له‌ نوسینه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سودمان له‌ ڕێبازی وه‌سفی شیکاری و به‌راوردکاری وه‌رگرتووه‌.
ڕیزبه‌ندی بابه‌ته‌که‌:
توێژینه‌وه‌که‌ له‌ دووبه‌شدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌:
له‌به‌شی یه‌که‌مدا زاراوه‌و چه‌مک و پێناسه‌و گرنگی کاره‌کته‌ر ڕوونکراوه‌ته‌وه‌.





له‌به‌شی دووه‌مدا پراکتیزه‌ی به‌راوردکارییه‌که‌مان خستووه‌ته‌ ڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

The construction of character in the story of "White Dove" by Firat Jawari and the novel "Owl" by Sadiq Hidayati is a comparative research.

نوسه‌ران [English]

  • Hardee Mawlood
  • Emad Mahmood

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان // په‌روه‌رده‌ی که‌لار

پوخته‌ [English]

-  Character is a one of the outstanding and significant component of the novel genre . It is a primary element and has a remarkable role in the construction of novel and this is because via characters the readers learn of the changes and chain of events in novel.
- It could be fair to say that without the existence of character novel cannot be constructed, therefore it is outright and correct to say that place, time and etc., work together to exhibit the personality of character.
- In the Kurdish New-criticism this subject has been importantly considered but it has been given less importance in comparative studies and a small amount of researches have been made in this respect and for this specific reason, we have made concerted efforts to shed light upon and pay deserving attention at this subject in this research.
-  Due to this, the construction of character in the story of "White Dove" by Firat Jawari and the novel "Owl" by Sadiqy Hidayati became the title of our research. In this research, we have benefitted from the analytical description and comparative methods.
-This research consists of two sections. In the first section, term, concept, definition, and importance of character have been clarified and in the second section, we have exhibited and clarified the practice of the comparisons.
 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • The construction of character
  • White Dove" by Firat Jawari comparative research
-  برونوف، رولان(1378ش). جهان رمان، ترجمه‌ نازیلا خلخالی، چاپ اول، نشر مرکز، تهران.
-  جه‌وه‌ری، فرات(2015)،کۆتری سپی، چاپی چواره‌م، چاپخانه‌ی ئاڤێستا،  ئه‌سته‌مبۆڵ.
-  حاجی، سه‌نگه‌ر قادر شێخ محه‌مه‌د(2009)، بنیاتی گێڕانه‌وه‌ له‌ داستانی(مه‌م و زین)ی ئه‌حمه‌دی خانی و ڕۆمانی (شاری مۆسیقاره‌ سپییه‌کان)ی به‌ختیار علی دا، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی خانی، دهۆک.
-    خه‌یات، ئاری عوسمان(2019)، ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌ و ڕوانینی تیۆری، چاپی یه‌که‌م، ده‌زگای چاپ و په‌خشی نارین، هه‌ولێر.
-   دەوڵەت، مەریوانی عومەر (د)(٢٠١١)، سیما و خەسڵەتی کارەکتەر لەکورتە چیرۆکی کوردیدا ١٩٢٥-١٩٥٠، بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوی سلێمانی،  سلێمانی .
-  سابیر،په‌رێز(2001) بینای هونه‌ری چیرۆکی کوردی،(له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا کۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهان)، بڵاوکراوه‌ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی.
-  سه‌ڕاج، عه‌بدوڵڵا(2007)، به‌ره‌و ئاستانه‌ی ڕۆمان و گۆشه‌نیگا، چاپی یه‌که‌م، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی.
-    عبدللهیان،حمید(1381ش). شخسیت و شخسیت پردازی در داستان معاصر، چاپ اول، انتشارات أن، تهران.
-     فورستر، ئیدوارد مورگان (١٩٨٥) ،جنبەهای رمان ،ترجمە ابراهیم یونسی، جاپ پنجم ، مؤسسە انتشارات نگاه ، تهران .
-     لاج، دوید (١٣٩١)، هنر داستان نویسی با نمونەهایی از متن های کلاسیک و مدرن، ترجمە رضارضایی ،نشرنی ،تهران .
-    مه‌جید، سه‌ردار فایه‌ق(2013)، بنیاتی ڕووداو له‌ ڕۆمانه‌کانی (محه‌مه‌د موکری)دا، نامه‌ی ماسته‌ر، زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زمان، به‌شی کوردی.
-  ناصر ایرانی،(1380)، هنر رمان، چاپ هشتم، نشر نگاه، تهران.
- هیلال، محمد غنیمی(1996)، النقد الادبی الحدیث، نهضة مصر للطباعة و نشر، مصر.
هدایتی، صادق(2018)، بووه‌کوێره‌، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی ئه‌ندێشه‌،سلێمانی