جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 kindergarten Department, college of basic education, university of garmian
2 College of Education
3 Kindergarten Department, college of basic Education, University of Garmian
پوخته
فێربوونی ئه‌لیکترۆنی یه‌کێکه له‌و بوارانه‌ی که له ماوه‌ی رابردوودا گرنگیه‌کی زۆری پێدراوه، به‌تایبه‌تی دوابه‌دوای ده‌رکه‌وتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید -19) و بێبه‌شبوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له خوێندکاران له‌چونە خوێندنگا، هەر بۆیە ئەم توێژینەوە هەوڵدەدات لە ئاستی زانست و زانیاریی مامۆستایانی خوێندنگا ئاماده‌ییه‌کان له سنوری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ( که‌لار، کفری، خانه‌قین ) سەبارەت بەپرۆگرامەکانى فێربوونى ئەلیکترۆنى بکۆڵێتەوە، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی زانیاری، توێژه‌ران هه‌ستان به دروستکردنی فۆرمی راپرسی له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌کانی پێشوو و هه‌روه‌ها پێشنیاری پسپۆرانی بوارى په‌روه‌رده و فێربوونی ئه‌لیکترۆنی،فۆڕمى ڕاپرسى بەشێوەیەکى هەڕەمەکى لەڕێگەى (گوگڵ فۆڕم)بەشێوەى ئۆنلاین وهەروەها لەڕێگەى فۆڕمى کاغەز بەسەر(٢٣٤) مامۆستای ئاماده‌یی له سنوری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان دابەشکرا. دوابەدواى شیکردنەوەى زانیارییە ئامارییەکانى توێژینەوەکە لەڕێگەى پرۆگرامىSPSS))ەوە،دەرکەوت تەنها (٢٠%)ى مامۆستایان بەباشى شارەزاى پرۆگرامەکانى فێربوونى ئەلیکترۆنین، لەکاتێکدا (٩٥%)ى مامۆستایان خاوەنى کۆمپیوتەر یان مۆبایلى زیرەکن. توێژینەوەکە سەلماندى کە سنورى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە کاریگەرى نییە لەسەر ئاستى زانست وزانیاریى مامۆستایان سەبارەت بەپرۆگرامەکانى فێربوونى ئەلیکترۆنى، واتا جیاوازى نییە لە نێوان ئاستى زانست و زانیاریى مامۆستایانى سنورى بەڕێوبەرایەتییەکانى پەروەردەى کەلار وکفرى وخانەقین سەبارەت بەپرۆگرامەکانى فێربوونى ئەلیکترۆنى.
وشه بنچینه‌ییه‌كان