جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

زانکۆی سلێمانیی- کۆلێجی زمان – بەشی کوردیی

پوخته‌

توێژینەوەکە بە ناونیشانى (ڕێککەوتن و بەستنەوە لە شیکردنەوەی دەقدا) لێکۆینەوەیەکى زمانیی ئەدەبییە. هەوڵێکە بۆ ئەوەی ئەو تیۆریانەی لە پێواژۆ زمانییەکاندا بە ئەنجامگەیەنراون، لە بواری دەقی ئەدەبییشدا بەجێبگەیەنرێن. واتە دیوە پراکتیکییەکەی دراسەی بواری زمان بۆ بوارو زمانی ئەدەبیی بەکاربهێنرێت. لە ڕاستییدا هەوڵەکە بۆ دا‌هێنانی مۆدێلێکە بۆ دنیای لێکۆڵینەوەی کوردیی تا بەهۆیەوە هەنگاوەکانی بواری زمان بە سودی ئەدەبیش بکەوێتەوە.





توێژینەوەکە بە تیۆرەکانی زمان دەستی پێکردووە. ئەویش بەو شێوەیەى هەنگاوەکانى یەکەمى لێکۆڵینەوەکە بۆ دیاریکردن وخستنەڕووى پێواژۆى/پرۆسێسى ڕێککەوتن(Agreement) و مەرج و بنەماکانێتى لە زمانى کوردییدا، واتە لەو بارەیەوە هەموو ئەو هەنگاوانەى پەیوەست بە ڕێککەوتنەوە لە دروستە سینتاکسییەکانى کوردییدا جێبەجێ دەکرێن و ئەوە ڕووندەکرێتەوە کە ئایا ڕێککەوتن چ کاریگەرییەکى لە نواندنى(representation) سینتاکسیی و واتاییدا هەیە، تا دواتر لە دەق بەگشتیی و دەقی شیعرییدا جێبەجێبکرێت. لێکۆڵینەوەکە پەیوەست بە بەستنەوەشەوە (binding) هەنگاوەکان دەنێت و تێۆرییەکە لەسەر زمانى کوردیی جێبەجێ دەکات و ڕەهەندە سینتاکسیی و واتاییەکانى بەستنەوە لە ڕستەدا دەخاتە ڕوو تا  بەستنەوە جیاوازەکانى نێوان فرێزەکان دەربخرێن و ئەوە ڕوونبکرێتەوە، کە ئایا لە زماندا  بەستنەوەى جیاوازى فرێزەکان واتاى جیاوازى ڕستە دەردەبڕێت. پاشان تیۆرى بەستنەوە لە هەندێک دەقی شیعرییدا جێبەجێدەکرێت.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

  1. ئاوات ساڵح قادر (٢٠١٥)، ڕێککەوتنی سێنتاکسیی لە زمانی کوردیی و فارسییدا، نامەی ماستەر ، زانکۆی سلێمانیی.
  2. محەمەد مەعروف فەتاح، کۆکردنەوەو ئامادەکردنی : شیروان حسێن خۆشناو و شیروان میرزا قادر (٢٠١٠)، لێکۆڵینەوە زمانییەکان، چاپی یەکەم، دەزگای توێژینەوەو بڵاوکردنەوەی موکوریانی، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.
  3. محەمەدی مەحوی (2006)، ئاوەزداریی و ڕێزمانى ناوەرۆک_وابەستە بەرگى یەکەم، زانکۆی سلێمانی
  4. محەمەدى مەحویى(2009)، زانستى هێما،واتاو واتالێکدانەوە. بەرگى یەکەم، زانکۆى سلێمانیى.

گۆڤار:

٥. عەبدولجەبار موستەفا مەعرووف (٢٠١٤)، زانیارییەزگماکییەکان و دروستی فۆڕمەگۆڕاواکان لە زمانی کوردییدا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانیی ، به‌شی B، ژماره‌(38).

٦. عەبدولجەبار موستەفا مەعرووف (٢٠١٨)، نیشانەکردنی سینتاکسییانەو توخمییانە لە زمانی کوردییدا، گۆڤاری زانکۆی سەلاحەدیین ، بەرگی ٢٢، ژماره‌(٦).

بە ئینگلیزیی:

  1. Chomsky, N. (1986a) Knowledge of language: ite nature, origin, and use, New York, prager.
  2. Chomsky, N. (1993) Lectures on government and binding, the pisa lecture, 4th ed, Foris: Holland.
  3. Cook, V.J & Newson, M.L. (1997) Chomsky’s Universal Grammar 2nd, black well: Oxford.
  4. Trask, R. L. (1993) A dictionary of Grammatical in linguistics, Routledge: London.
  5. Steinberg, D. (1999), Psycholinguistics Language, Minct and World, London & New York.

پێگەی ئینتەرنێت:

http://www.eggschool.org/wp-content