جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

Department of geography< College of Education , University of Garmian

پوخته‌

ئامانجی توێژینەوەکە بریتییه‌ له‌ شیکردنه‌وه‌ی جوگرافی گه‌شه‌ی دانیشتوانی قەزاکە، لە گەیشتن بە دەرئەنجامی توێژینەوەکە جیاوازییەکی گەورەمان بۆ ڕوون بووەوە لە نێوان دانیشتوانی شار و گوند بە شێوەیەک شارنشینان لە هەڵکشانی بەردەوامدان لە سەر حسابی گوندنشینان. ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شارنشینان ساڵی(١٩٧٧)بە ڕێژەی (٣٤.٨٪) کۆی گشتی دانیشتوان بووە، دواتر ئەم رێژەیە هەڵکشاوە بۆ (٧١.٣) ساڵی ٢٠١٢. بەڵام بە پێچەوانەوە ڕێژەی دانیشتوانی گوند لە ئاماری ساڵی ١٩٧٧ لە (٦٥.٢٪) داکشا بۆ (٢٨.٧٪) لە کۆی گشتی دانیشتوانی قەزاکە.
هەروەها ئەم توێژینەوەیە گەیشت بەو ئەنجامەی کە گەشەی دانیشتوان قەزاکە جیاوازە بە پێی ساڵە جیاوازەکان. گەشەی دانیشتوانی ساڵانە لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٧)(٧.٢٪) تۆمار کراوە، داوتر ڕێژەی گەشە دابەزی بۆ (٠.٣٢٪) لە ماوەی ١٩٨٧-٢٠٠٢ بە هۆی پرۆسەکانی ڕووخاندن و ڕاگواستنی دانیشتوانی قەزاکە کە هەموو گوندی سنوورەکەی گرتەوە هەروەها تەختکردنی هەموو خانووەکانی سەنتەری قەزاکەش. دواتر دووبارە گەشە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد گەیشت بە (٦٪) لە ساڵانی ٢٠٠٢ -٢٠٠٩، هەروەها دوای ئەم هەڵکشانە گەشەی دانیشتوان بەرەو جێگیربوون ڕۆیشت تا ساڵانی(٢٠٠٩-٢٠١٢) گەشەی دانیشتوان بە (٣٪) تۆمارکرا. ئاماری گەشەی ساڵانی داهاتوو بە بنەمای پێشبێنی زیادکردنی دانیشتوان هەژمارکرا تا ساڵی ٢٠٣٠، چونکە قەزای سیدسادق لەم ماوەیەدا قۆناغێکی جێگیربوونی سیاسی و ئەمنی و کاڕگێری بەڕێکرد.





سەرەڕای گەشەی دانیشتوان، ئەم توێژینەوەیە گەیشت بەو راستییانەی کە چەندین هۆکار و فاکتەر کاریگەریان کردووەتە سەر گەشەی دانیشتوان لە قەزاکە. هۆکارەکان بریتیبوون لە هۆکارە سرۆشتییەکانی ژمارەی دانیشتوان. هەروەها هۆکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی و هۆکارەکانی کۆچکردن و ڕاگواستن و هۆکارە سیاسی و کارگێڕی و ئەمنییەکان. سەرجەم ئەم هۆکارانە کاریگەری تەواویان کردووەتە سەر جیاوازی لە تێکڕای گەشەی دانیشتوانی قەزاکە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

سەرچاوە کوردییەکان:
1.دەرباز، تالب. ٢٠٠٩، هەوارگەی شارەزوور، وەزارەتی رۆشنبیری، چاپخانەی پیرەمێرد، بەرگی دووەم، ل. ٢٩٩.
2.عەلی, جاسم محەمەد. ٢٠٠٧، ڕۆڵی هۆکارە سیاسیەکان لە دابەشبوونی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی (لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای دانیشتوان).زانکۆی سلێمانی، سلێمانی : نامەی ماستەر بڵاونەکراوە,  ل.١٥٠.
3.غەفور, د. عبداللە. ٢٠٠٣، دابەشی کارگێڕی تڕیتۆری کوردستان (١٩٢٧-١٩٩٧).ڕووپێوو ژمارەی دانیشتوان سلێمانی : بڵاوکراوەکانی وەزارەتی رۆشنبیری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاکردنەوە.
4.لەبیب, د. علی. ٢٠١٠، جوگرافیای دانیشتووان جێگیر و ناجێگیر. هەڵەبجەی شەهید : کتێبخانەی هەژار موکریانی.
5.بڵآوکراوەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ٢٠١٠، نەخشەی کارگێڕی عێراق بە پێوانەی ١: ١٠٠٠٠٠٠ ساڵی.
6.وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، بەریوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی، ساڵانی ١٩٧٧-٢٠١٢.
7.د. حسام طعمه، ٢٠١٤، نەخشەی کارگێری پارێزگای سلێمانی. مامۆستای زانکۆ، بەشی جۆگرافیا، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی بەغداد.
8. وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، دەستەی ئاماری سلێمانی، نەخشەی پارێزگای سلێمانی، ساڵی ٢٠١٥.
 
سەرچاوەعەرەبییەکان:
1.عیاته, فتحی1989.جغرافیة السکان. الاسکندریة : دار المعرفه الجامعیة,. ص. 279.
2.الحسن, احسن محمد.١٩٨١، التصنیع وتغییر المجتمع. بیروت : دار الطلیعة للطباعة,ص. 73.
3.الخفاف, عبد علی. ١٩٨٦، الظاهرةالسکانیة والتطور الجغرافی.بغداد : دارالحریةللطباعةوالنشر, ,مجلدالموسوعة الصغیرة, ص. 58. 191.
4.خورشید, فواد حمه. 1973, (قضاء بشدر)دراسة فی الجغرافیا البشریة. کلیة الاداب جامعة بغداد : رسالة ماجستیر (غیر منشورة).
5.السعدی. عباس فاضل.٢٠٠٢، جغرافیە السکان. بغداد . مدیریة دار الکتب للطباعة والنشر، ، المجلد الجزء الاول، صفحة ، ٢٠١، ٢٣٩.
6.السورداشی, علی محمود.1988, اصل ونشأة جبال کوردستان.الخاص بالمؤتمر العلمی الثالث لجامعة صلاح الدین، مطبعة جامعة صلاح الدین، اربیل.
7.شلش. علی حسین.١٩٦٥، دراسە تحلیلیة لاحصاءات السکان فی الاردن. ، المجلد مجلد الجمعیة الجغرافیة العراقیة، صفحة 77.
8.صلاح محسن جاسم,2000, التحلیل المکانی لمستویات الخصوبة السکانیة واتجاهاتها. قسم الجغرافیة / کلیة الاداب, جامعة بغداد : رسالة ماجستیر غیر منشورة.
9.عبدالباقی, فاتن خالد.٢٠١٧حرکة نطاقات الامطارالمتساویة فی مناطق اقلیم کوردستان العراق.کلیة العلوم الانسانیة، جامعة دهوک : المجلة الاکادیمیة لجامعة نوروز , .المجلد 6.
10.فایز محمد العیسوی.٢٠٠٥، اسس جغرافیة السکان. الإسکندریة : دار المعرفة الجامعیة،. صفحة ١٢١.
11.محمد, خلیل اسماعیل. 2002 قضاء خانقین (دراسة فی جغرافیة السکان).رسالة ماجستیر غیر منشورة, ،ص. 114.
12.مکی محمد عزیز و ریاض ابراهیم السعدی.١٩٨٤، جغرافیە السکان. بغداد : مطبعة جامعة بغداد،. صفحة 1، ٢٤٢.
13.عبدالله،ممدوح.2002, اتجاهات سکان الحضر فی الاردن 1961-1994. کلیة الاداب, جامعة بغداد : غیر منشورة، المجلد اطروحة دکتورا، صفحة 25.
14.الهیتی. صبری فارس جغرافیة السکان.. عمان : دار صفاء للنشر والتوزیع، ٢٠٠٢، المجلد طبعة الاولى، الصفحات 28-32.
15.*وزارة الداخلیة, مدیریة النفوس العامة, المجموعة الاحصائیة لتسجیل عام 1957, لوائی السلیمانیة وکرکوک.
 
سەرچاوە ئینگلیزییەکان: :
1.Trewathg, G. T. [ed.] J., Rose, H., George, A. Demko.1970، Case For Population Geography in Population Geography Areader. New York : A New York Schell Mcgrow Hil , p. 14.
 
چاوپێکەوتن:
١.بەرزنجی, مامۆستا عسمان.چاوپێکەوتن لە گەڵ ناسروای ناحییەکە، لە بەرواری ١٥/٩/٢٠١٩، ئێستا دانشتووی شاری سلێمانیە.
٢.مامۆستا سەلاح ، چاوپێکەوتن لە گەڵ مامۆستا و چاودێر لە قەزای سیدسادق. لە بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٩.