جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ر

College of Education and Languages, University of Charmo

پوخته‌

لەم لێکۆڵینەوەیەدا ئاوڕلەو شیعرانەی موفتی پێنجوێنی دەدرێتەوە، کە پەیامن بۆ کۆمەڵگا و هەوڵی هۆشیارکردنەوەیان دەدات و داوایان لێ دەکات بایەخ بە زانست بدەن و چاو لە میللەتانی پێشکەوتوو بکەن و لە ژیانی هاوچەرخ و سەردەم دانەبڕێن، ئەم ئاوڕدانەوەیەیش بۆ ئەوەیە بزانین تا چەند ئەم پەیامانە بە کۆمەڵگا گەییشتوون، ئەگەر نەگەییشتوون هۆکاری ئەمە چییە.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆ دوو بەش پۆلێن دەکرێت:
بەشی یەکەم: ئاستەکانی پێوەندیی زانست و شیعر, لەم بەشەدا پێوەندیی زانست و شیعر ڕوون دەکرێتەوە و ئەوە دەخرێتە بەر باس، کە تا چەند دەتوانن هاوکاریی یەک بکەن و پەیامی یەکتر بگەیەنن.
بەشی دوەم: پەیوەندی شیعر و ئامۆژگاری, لەم بەشەدا ئەوە ڕوون دەکرێتەوە، ئایا کە شیعر دەبێتە ئامۆژگاری، دەتوانێت حەقیقەت بەرهەم بهێنێت، دەتوانێت فیکر بگەیەنێت؟ ئایا ئامۆژگاری کاریگەرییەکانی لە ڕووکار و سەرسامی و پەند و وتەیەکی بەنرخدا کە کاردانەوەکانی تەنها دەستخۆشی و ئافەرین و جوانت فەرمووە و ئەو جۆرە دەربڕینانەیە، یان کاریگەرییەکانی قوڵ و ڕیشەیین و کاردانەوەکانی بریتین  لە گۆڕانی کۆمەڵگا؟
بە گشتی لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵ دەدرێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە:
بۆچی موفتی پێنجوێنی هەوڵی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەدات؟ هەوڵەکانی موفتی پێنجوێنی ئامۆژگاریین یان  تیۆرین؟ تا چەند پەیامی موفتی پێنجوێنی دەگاتە کۆمەڵگا؟ هۆکاری شکست یان سەرکەوتنی هەوڵەکانی  موفتی پێنجوێنی چیین بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا؟ زانست و شیعر چ پێوەندییەکیان لەگەڵ یەکدا هەیە؟ تەواوکەر یان پێچەوانەی یەکترن؟ ئەمانە و وەڵام بە چەند پرسیارێکی تر.





 لە کۆتایشدا ئەنجامی توێژینەوەکەمان خستوەتە ڕوو لەگەڵ لیستی سەرچاوەکان و کورتەی باسەکە بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

- دوکتۆر مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، دەزگای جاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر،٢٠٠١ .

2- دیوانی قانع، کۆکردنەوەی: بورهان قانع، بڵاوکەرەوەی پانیز، چاپخانەی داڵاهۆ، تاران، ٢٠٠٥.

3- دیوانی موفتی پێنجوێنی (مەلا عەبدوڵڵای تووتنچی)، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ئومێد ئاشنا و کامیل عەبدوڵڵا کەریم، چاپی دووەم، چاپخانەی ئەندێشە، سلێمانی، ٢٠١٦.

4- ت.ز. لاڤینم، از سقراط تا سارتر فلسفە برای همە، مترجمپرویز بابایی، نوبت چاپ: 5، تهران، سال چاپ: 1391.

5- کارل یاسبرز، تاریخ الفلسفە بنظرة عالمیة، نقلە إلی العربیة وقدم لە: الدکتور عبدلغفار مکاوی. دار الثقافە للنشر و التوزیع، القاهرة، ٢٠٠٧.

6- سایتی ویکیبیدیا العربیة:   https://ar.wikipedia.org/wiki