جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

Dukan Technical Institute. Sulaimani Polytechnic University

پوخته‌

ساڵانی نێوان 1979 تاوەکو ساڵی 1988 بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە باشووری کوردستان، ساڵانێکی پڕ ڕووداو و گۆڕانکاری سیاسیی و سەربازی بوون، چەندین حزب و ڕێکخراوی سیاسیی عێراقی و کوردی لە دژی حکومەتی عێراقی  مژۆڵی بەرەنگاری و کاری چەکداری بوون، ئەمە وایکردبوو لە لایەکەوە هەمەچەشنی و فرە ئایدۆلۆجی و پلۆرالیزم بە شۆڕشەکە ببەخشێت و لە لایەکی تریشەوە دەبووە مایەی دروستبوونی پەیوەندی لەنێوان ئەم لایەنانەدا، کە لە هەندێک حاڵەتدا باش بوون و کاری دروستبوونی بەرەی لێکەوتەوە و لە هەندێک حاڵەتی تریشدا بە پێچەوانەوە بووە مایەی دروستبوونی شەڕی ناوخۆ و کوژرانی دەیان کەسی لایەنە بەشەڕهاتووەکان، کە هەریەکێکیشیان چەندین پاساوی بۆ سەپاندنی شەڕ بەسەر لایەنەکەی تردا دەهێنایەوە، یەکێک لەو بواری پەیوەندییانە بریتی بوو لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعیی عێراق کە تازە هاتبوە دەرەوە و دەستیکردبوە کاری چەکداری، بۆدەرخستن و ڕوونکردنەوەی ئەو پەیوەندییە و ئەو ڕووداوە سیاسییانەی پەیوەست بەم بابەتە ناونیشانی توێژینەوەکە (پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعیی عێراق لە نێوان ساڵانی 1979-1988)مان دانا، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە بەشێوەیەکی زانستیی و ئەکادیمیی ئەو پەیوەندییانە لەنێوان ئەو دوو پارتە سیاسیەدا لەو قۆناغەدا دەربخەین.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

  1. ئیدریس سیوەیلی: ڕەوتی ئیسلامی لە باشوری کوردستان 1946-1991, چ2, ب.ش, 2009,
  2. ئینگا روگ و هانس ڕێمش: کوردان لە ململانێکانی عێراقدا هەم تەرەفن هەم قوربانی, و, بەرزانی مەلا تەها, چ1,چاپخانەی سایە, سلێمانی, 2009.
  3. بەهرۆز گەڵاڵی: رەسوڵ مامەند50 ساڵ تەمەن و 33 ساڵ خەبات, چ2, سلێمانی, 1998,
  4. برایم جەلال: چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە, چ1, چاپخانەی ڕون, سلێمانی, 2011,
  5. بێ‌ ناوی نوسەر: دادگای مێژوو,دیالۆگێک لە نێوان سەرۆک ئاپۆ, ئیبراهیم ئەحمەد, محمد ڕەسوڵ هاوار, چ1, 2000,
  6. پشکۆ نەجمەدین: ئەزمون و یاد, ئاڵای شۆڕش و حیکایەتەکانی زیندان, ب.ش.چ, سوید, 2007,
  7. پشکۆ نەجمەدین:دیوی ناوەوەی ڕووداوەکان, وەڵامێک بۆ نەوشیروان مستەفا, کتێبی گوڵان, چ1, چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری, هەولێر, 1997,
  8. جەلال دەباغ: خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی پشتئاشان لەنێوان ئازار و بێدەنگی دا, چ1, هەولێر , 2000.
  9. جەمال فەتحوڵڵا تەیب(دکتۆر) : بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە باشوری کوردستان (21\3\1975-28\11\1980) - لێکۆڵینەوەیەکی مێژووی سیاسیە, چ1, چاپخانەی شەهاب, هەولێر, 2012,
  10. جەمال نەبەز: کوردستان و شۆڕشەکەی, چ3, چاپخانەی منارە, هەولێر, 2007, ل120.
  11. جلال تالبانی: کوردستان و بزوتنەوەی نەتەوەی کورد, و, ح-1, چ1, بەیروت,1970.
  12. حەسەن بارام: مەوسەعەی پارتەسیاسیەکانی کوردستان و عێراق (1908-2005), چ1, چاپخانەی ڕەهەند, سلێمانی , 2012, ل106.
  13. حیکمەت محمد کریم ( مەلا بەختیار) ): شۆڕشی کوردستان و گۆڕانکاریەکانی سەردەم خەباتی شاخەکان یان ڕاپەرینی شارەکان, چ3,چاپخانەی ڕۆشنبیر, هەولێر, 1993.
  14. دلێر ئەحمەد حمەد و سەروەرعبدالڕەحمن: دانوستانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حکومەتی عێراق, چاپخانەی هیڤی, هەولێر,2011.
  15. دیڤید مەکداول: مێژووی هاوچەرخی کورد, و, ئەبوبکر خۆشناو, چ2, چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە,هەولێر,2005,
  16. ڕێباز: قەندیل بەغدادی هەژاند, ب1, چ1, چاپخانەی پەیوەند, سلێمانی, 2008.
  17. سەلام عەبدولکەریم: ژیانی سیاسی لە باشوری کوردستان( سەرهەڵدانی ڕەوتی سۆسیالیستی و دروستبونی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان) وەک نمونە, چ1, چاپخانەی چوارچرا, سلێمانی ,2011,
  18. سەلام ناوخۆش: دۆزی کورد لە نێوان بەرداشی مارکسیەت و دیموکراسیەتدا, چ1, چاپخانەی ڕۆژهەڵات, هەولێر, 2012.
  19. شاخەوان شۆڕش: قادر شۆڕش چل ساڵ خەبات و تێکۆشان (دیوی ناوەوەی هەندێ‌ لایەنی مێژووی خەباتی نەتەوەی کورد لە نێوان ساڵی 1946-1983 دا, چ2, کوردستان 2001-2002.
  20. گەراس ئاڕ. ڤی. ستانسفێڵد: کوردستانی عێراق . پەرەسەندنی سیاسی وپشکووتنی دیموکراسی, و, د.یاسین سەردەشتی, چ1, چاپخانەی سیما, سلێمانی, 2010,
  21. گۆینتەر دیشنەر: کورد گەلی لەخشتە براوی غەدرلێکراو, و, حمە کریم عارف, چ2, چاپخانەی ڕۆشنبیر, هەولێر, 1999,
  22. عبدالرزاق عبد الرحمن: تێروانینێک بۆ دۆزی کورد, چ1, چاپخانەی تیشک, سلێمانی, 2001,
  23. عەلی تەتەر نێروەی(دکتۆر) : بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە کوردستانی عێراق لەساڵەکانی جەنگی عێراق ئێراندا(1980-1988), چ1, چاپخانەی هاشم, هەولێر,2008,
  24. علی تەتەر نێروەی(دکتۆر) : سیاسەتی حکومەتی عێراق لە کوردستان لە سایەی بەڵگەنامە فەرمیەکاندا 1975-1991, ب1, چ1, چاپخانا زانکۆیا دهۆک, دهۆک, 2010,
  25. فاتح رەسول: بنچینەی مێژووی بیروچکەی چەپ لە کوردستان, چ2, چاپخانەی چوارچرا, سلێمانی, 2005,
  26. فاتح ڕەسوڵ: چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی خەباتی گەلی کوردمان, ب1,چ2, سوید, 1988,
  27. فاتح ڕەسوڵ: لەکاروانێکی دورو درێژدا"کورتەی خەبات و ئەزمونی پەنجا ساڵ", چ1, ستۆکهۆڵم, 1997,
  28. کاروان ئەنوەر مەسیفی: صدام حسێن پانۆڕامای سیاسەتی خوێناوی, ب1, چ1, چاپخانەی شەهاب, هەولێر, 2011, ل20.
  29. کەنداڵ و ئەوانی تر: گەلێکی پەژموردە ونیشتمانێکی پەرت, و, م. گۆمەیی و ا. حەوێزی, سوید, 2002.
  30. کریس کۆچێرا : بزوتنەوەی نەتەوەی کورد و ویستی سەربەخۆی, و.لە فارسیەوە, حەسەن ڕەستگار, چ1, چاپخانەی ڕۆژهەڵات, هەولێر, 2013,ل 111.
  31. لۆرانس کاپلان و ویلیام کرستک: جەنگی عێراق, و, عەبدالکریم عوزێری, چ1, چاپخانەی شڤان, سلێمانی,ب.س.چ.
  32. ماریانا خاروداکی: کوردوسیایەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا, و, مامکاک, چ1, چاپخانەی ئاراس, هەولێر, 2011.
  33. مەغدید حاجی: حیزبی شیوعی عێراق, دامەزراندن و سەرەتای ڕەوتی مێژووی (1934-1940),چ1, هەولێر , 1997
  34. مەهدی ئەنیس جەرادات: حیزبەسیاسیەکان لە نیشتمانی عەرەبیدا, و, محەممەد فاتیح, چ1, چاپخانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم, کوردستان- سلێمانی, 2012 , ل166.
  35. محەمەد شاکەلی: لە بزووتنەوەوە بۆ حیزبی سۆسیالیستیکوردستان 1976-1993, لاپەڕە هەڵنەدراوەکان, چ1, چاپخانەی کارۆ, کەرکوک, 2011.
  36. محەمەد مێرگەسۆری: تروسکاییەک لە شەوەزەنگدا, چ1, لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری وپێگەیاندنی کادیران, ب.ش.چ, سلێمانی,2013
  37. محمد ساڵح عەقراوی: کورد و دەوڵەتی سەربەخۆ بەپێی بەڵگەنامە نێو دەوڵەتیەکان, چ1, چاپخانەی خانی, دهۆک, 2007,
  38. محمد فاتیح: حیزب و رێکخراوە سیاسیە عێراقیەکان 1910-2010, لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران,ب.ش.چ, سلێمانی,2012,
  39. محمد فاتح: حیزب و ڕێکخراوە مارکسیەکان لە جیهانی عەرەبیدا, چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین, هەولێر, 2013,
  40. مسعود عبدالخالق: مەوسوعەی جودی بۆ چەمک وزاراوەکانی سەردەم, ب1, چ1, هەولێر , 2008.
  41. مهدی محمد قادر:پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستانی عێراق (1945-1958), لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی, سلێمانی, 2005, ل 198
  42. نادر ئینتیسار: ئیتنۆ نەتەوایەتی کورد, و, عەتا قەرەداغی,چ1, چاپخانەی تیشک, سلێمانی,2004,
  43. نەجم سەنگاوی: خەباتی چەکداری و رامیاری نەتەوایەتی کورد (1880-1994),چ1, چاپخانەی پەیوەند, کەرکوک, 2009.
  44. نەوزاد علی ئەحمد: پشکۆیەک لە خۆڵەمێش( بەشێکی گرنگ لە ژیاننامەی هۆمەر شێخ مووس), چ1, ب.ش.چ, سوید, 2010,
  45. نەوزاد عوسمان (نەوزادی موهەندیس) ): ڕێبازی سۆشیال دیموکرات و کۆمەڵگەی کوردەواری, چ1, چاپخانەی شڤان, سلێمانی, 2008, ل158.
  46. نەوشیروان مستەفا ئەمین: پەنجەکان یەکتر ئەشکێنن, دیوی ناوەوەی ڕوداوەکانی کوردستانی عێراق 1979-1983, چ3 , 1998,

 

سەرچاوە عەرەبیەکان:

  1. بەهادین نوری: الحزب الشیوعی العراق فی 1958-1991 , گ4, 1991,
  2. سمیر عبدالکریم: أچوا‌و علی الحرکە الشیوعیە فی العراق, ج5, دار المرصاد , بیروت.
  3. صلاح الخرسان: التیارات السیاسیە فی کردستان العراق، گ 1 ، بیروت- لبنان، 2001.
  4. قادر رشید(ابوشوان) : پشت ئاشان بین الالام و الصمت, سوید,2004.

 

  • ·         گۆڤارەکان:
  1. اسماعیل تەنیا: لە پەراوێزی بیرەوەریەکانی بانیخێڵانیدا, گۆڤاری ئازادی, ژ(3و4) ئادار و گەلاوێژی2002, ل20-21.
  2. ئەحمەد حەمەد ئەمین: بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان1975-1982, گۆڤاری کەلتور, ژ9, 2013.
  3. خدر معسوم: پشتئاشان بە بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی بوو نەک نەوشیروان مستەفا, گۆڤاری لڤین, ژ 83 ساڵی حەوتەم, 15ی کانونی دووەمی 2009.
  4. دەشتی سەباح: پێشمەرگەی دێرین, چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوڕێ‌ فریشتە, گۆڤاری لڤین, ژ52, 2007.
  5. فوئاد سدیق: حیزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە خەباتی سیاسیەوە بۆ دابەشکردنی دەسەڵات, گۆڤاری ڕۆشنگەری, ژ31-32.
  6. لاوک (سەربەست حسین) :حیزبی شیوعی عێراق و مەسەلەی کورد, گۆڤاری کۆمەڵە, ب1, ژ10, خولی3, کانونی دووەمی 1986.
  • ·         پێگەکانی ئینتەرنێت:
  1. ستیڤان شەمزینی: دیمانە لەگەڵ قادر ڕەشید"ابوشوان" سەرکردەی دێرینی حیزبی شیوعی
    1. http://klawrojna.com/index.php?option=com_content&view=article&id=18958&catid=26&Itemid=42
  2. شەماڵ عادل سەلیم:قەسابخانەی پشتئاشان لە گێرانەوەی شایەتحاڵێک, ئینتەرنێت, http://www.malmokurd.com/ArticleDetail-162-10#.UrwwWNJDsns
  • ·         چاوبێکەوتنی تەلەفزیۆنی:
  1. کەناڵی ئاسمانە nrt, چاوپێکەوتن لەگەڵ بەهادین نوری, بەرنامەی رووداو و میژوو, بەشی دووەم.(10\6\2011)
  2. کەنالی ئاسمانی nrt, چاوپێکەوتن لەگەڵ پشکۆ نەجمەدین , بەرنامەی رووداو و مێژوو, بەشی یەکەم,(18\6\2013)
  3. کەنالی ئاسمانی nrt, چاوپێکەوتن لەگەڵ محمدی حاجی محمود, بەرنامەی رووداو و مێژوو, بەشی سێیەم, (17\1\2013(