جۆری توێژینهوه : Original Article
نوسهران
Department of Geography, College of Education, University of Garmian
پوخته
تەوژمە فیشکەدارەکان تەوژمێکی خێرای بایەکانن کە لە ئاستە بەرزەکانی ترۆپۆسفیر بە خێرایی زیاتر لە 30 مەتر لە چرکەیەکدا لە ڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات لە سوڕانەوەدان. ئەم تەوژمانە کار لە کەش و ئاووهەوای ناوچە جیاوازەکان دەکەن. ئامانجی توێژینەوە بریتییە لە شیکردنەوەو وەسفکردنی چۆنێتی کاریگەری تەوژمە فیشکەدارەکان لەسەر سیستمەکانی بارانبارین لە شێدارترین مانگەکانی هەرێمی کوردستان. لەم توێژینەوەیەدا داتای ڕۆژانەو مانگانەی بارانبارینی (19) وێستگەی هەرێمی کوردستان بەکارهێنراوە لە نێوان ساڵانی (2002-2013)، هەروەها بۆ کێشانی نەخشە سینۆپتیکییەکان سود لە داتای بایەکان (U) و (V) ، بەرزی هێڵەکانی پەستان (Geopotential) و پەستانی ئاستی سەر ڕووی دەریا (Sea Level Pressure) بۆ چوار ئاستی ترۆپسفیر (سەر ڕووی دەریا – 850 هـ.پ- 500 هـ.پ- 300 هـ.پ) وەرگیراوە، کە لە ئەرشیفی داتاکانی ناوەندی پێشبینیکردنی ئەوروپی (ECMWF) داونلۆد کراون، پاشان بەسود وەرگرتن لە پرۆگرامی (Grads) نەخشەکان بۆ شیکردنەوە ئامادەکراون. ئەنجامەکانی توێژینەوە ڕوونیکردەوە کە تەوژمە فیشکەدارەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر سیستمەکانی بارانبارینی هەرێمی کوردستان هەیە، بە شێوەیەک لەکاتی شێدارترین خولەکانی بارانباریندا تەوژمی فیشکەداری جەمسەری و نیمچەخولگەیی لە ئاستەکانی ناوەندو خوارەوەی کەش دەبنەهۆی بەهێزبوونی سیستمەکانی بارانبارین, یەکگرتنی هەردوو تەژمەکەش ئەوپەڕی کاریگەری لەسەر ناسەقامگیری سیستمەکان دەبێت.
وشه بنچینهییهكان