TY - JOUR ID - 91748 TI - ڕواڵەتەکانی پیسبوونی بینین لە شاری کەلار JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - Hamaamin, Dlpak Ahmed AU - Ahmed, Amanj Fuad AD - Department of Geography, College of Education, University of Sulaimani, Kurdistan, Iraq Y1 - 2019 PY - 2019 VL - 6 IS - 2 SP - 59 EP - 71 KW - پیسبوونی بینین KW - هۆکارەکانی پیسبوونی بینین KW - رواڵەتەکانی پیسبوونی بینین KW - شێوازی فاکتەری شیکردنەوە DO - 10.24271/garmian.19624 N2 - پیسبوونی بینین بەیەکێک لە جۆرەکانی پیسبوونی ژینگە دادەنرێت, ڕواڵەتەکانی ئەم دیاردەیە لەم ساڵانەی دوایدا زۆر زیاتر بووە بەبەراورد بە پێشووتر,بەهۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و پێشکەوتنی ئاوەدانی و پرۆسەکانی شارسازی و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی دانیشتوانەوە, .ناوچەی توێژینەوە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە ,  لەڕووی کارگێڕییەوە هاوسنورە لەگەڵ ناحیەی ڕزگاری لەبەشی ڕۆژئاوای و ڕوباری سیروان لەبەشی ڕۆژهەڵاتی و گوندی بەردەسوور لەباکورەوەو گوندی گردەگۆزینە لە باشورییەوە, کۆی گشتی ڕوبەری ناوچەی توێژینەوە دەگاتە ( 17.3کم2) . ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دەرخستنی فاکتەرو ڕواڵەتەکانی پیسبوونی بینیە لە شارەکەدا,و دیاریکردنی کاریگەرییە ژینگەییەکانی پیسبوونی بینین لەو ناوچانەی کەبەڕادەیەکی زۆر ڕواڵەتەکانی پیسبوونی بینینی تێدا دەبینرێت. توێژینەوەکە پشتی بەستووە بە فۆرمی ڕاپرسی و شێوازی ئاماری ناسراو بە(فاکتەری شیکردنەوە و ڕێگای پێکهاتەی بنەڕەتی), بەمەبەستی گەیشتن بە دیارترین ئەو فاکتەرانەی کە هۆکارن لە دەرکەوتنی ئەم کێشەیەدا ,وە بۆ زانینی تایبەتمەندییە ناوەکیەکانێتی لە چوارچێوەی یەک کۆمەڵەدا, لێکۆڵینەوەکە بەو دەرئەنجامە گەیشت کە زۆرترین ئەو ڕەگەزانەی بەشدارن لە تێکدانی بینین لە شارەکەدا بریتین لە ((یەکەی نیشتەجێ بوونی هەڕەمەکی ,بڵاوبوونەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان وتەل و وایەری ئەو مۆلیدانە, کەمتەرخەمی لەلابردنی کەرەستەی بەجێماو لەکاتی چاککردنەوەو بنیادنانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکاندا,خراپ بەکارهێنانی شۆستەکان لەلایەن دەستگێڕو خاوەن دوکانەکانەوە, جۆراوجۆری مەوادو کەرەستەی بینا و ڕەنگە جۆراوجۆرەکان لە بیناکاندا,قەرەباڵغی هاتووچۆ,بڵاوبوونەوەی پۆستەرو ڕیکلام و لافیتەی هەمە چەشن, هەبوونی ئاژەڵی ماڵی و بەرەڵا لەنێو گەڕەکەکانی شارەکەدا.....هتد. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_91748.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_91748_78947dfede81e647bbf71835a6644a1a.pdf ER -