TY - JOUR ID - 91492 TI - پرۆسه‌ مۆرفۆفۆنۆلۆجییه‌‌کان له‌ زمانى کوردیدا JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - Salih, Dilshad Galle AU - Ali, Peshraw Salih AD - به‌شى زمانى کوردى، کۆلێجى په‌روه‌رده‌، زانکۆى گه‌رمیان Y1 - 2019 PY - 2019 VL - 6 IS - 5th Conferance of Human sciences SP - 200 EP - 212 DO - 10.24271/GARMIAN.5THC14 N2 - ناونیشانى توێژینه‌وه‌که‌ بریتییه‌ له‌ (پرۆسه‌ مۆرفۆفۆنۆلۆجییه‌‌کان له‌ زمانى کوردیدا)، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستى ڕوونکردنه‌وه‌ى ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ى که‌ پێکهاته‌کانى زمان له‌ سه‌ر یه‌کترى هه‌یانه‌، ئاستى مۆرفۆفۆنۆلۆجى، وه‌ک به‌شێک (ناوبه‌ند) له‌ زماندا، خوێندنه‌وه‌یه‌کى دروسته‌یى (پێکهاته‌یى) فۆنۆلۆجى مۆرفێمه‌کانه‌، واته‌ پێکه‌وه‌به‌ستنى فۆنێمه‌کان له‌ ناو مۆرفێمه‌کاندا، خۆى به‌ شیکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى زمانه‌وه‌ خه‌ریکده‌کات. مۆرفۆفۆنۆلۆجى ئاستێکى سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و له‌ نێوان هه‌ردوو ئاستى فۆنۆلۆجى و مۆرفۆلۆجیدا دروستبووه‌. گرنگى سه‌ره‌کى له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، تیشکخستنه‌سه‌ر هه‌ندێک لایه‌نى پێڕه‌وبه‌ندى زمانى کوردییه‌ له‌ ڕووى گۆڕان و داڕشتنى دیارده‌ و یاساکانى زمانه‌که‌ و خستنه‌ڕووى ئه‌و گۆڕانکارییه‌ فۆنۆلۆجییانه‌ى که‌ به‌سه‌ر وشه‌ و مۆرفێمه‌کاندا دێن. هه‌روه‌ها له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ڕێبازى سینکرۆنى و به‌راوردکارى، په‌یڕه‌وکراوه‌، پێکهاته‌کانى فۆنۆلۆجى و مۆرفۆلۆجى به‌پێى ئاخاوتنى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵکى و به‌ شێوه‌ى دیالێکتى کرمانجیى ناوه‌ڕاست لێکدراوه‌ته‌وه‌. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_91492.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_91492_41382b1a63248a36f758c8feb0fdb22e.pdf ER -