TY - JOUR ID - 87559 TI - فەرهەهگى زمان و پڕۆسە فەرهەنگییەکان لە زماوی کوردیدا JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - HamaAmin, Khoshnaw AU - Rashid, Salam AD - Department of Kurdish Language, College of Basic Educations, University of Raparin, Sulaymaniyah, Kurdistan Region, Iraq AD - Presidency of UOG, University of Garmian, Kalar,Kurdistan Region, Iraq Y1 - 2019 PY - 2019 VL - 6 IS - 1 SP - 81 EP - 115 KW - فەرهەنگ KW - وشە و کەرەستەی نوێ KW - گەشەسەندن KW - هۆکار KW - ڕێگا DO - 10.24271/garmian.1007 N2 - ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (فەرهەنگی زمان و پڕۆسە فەرهەنگییەکان لە زمانی کوردیدا)یە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لە بواری زمانەوانیی کارەکی  دایە و، کاری لەسەر فەرهەنگی زمان و جۆرەکانی، لەگەڵ هۆکار و شێواز و ڕێگاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان و وەرگرتنی وشە و زاراوە لە زمانی کوردیدا کردووە، چونکە ئەم بابەتانە زۆرجار تێکەڵکراون، یاخود وەک پێویست لێیان نەتوێژراوەتەوە، هەروەها گرفتی زاراوەسازی و بەرهەمهێنانی وشە و زاراوە یەکێکە لەو بابەتانەی زۆربەی زانست و زمانەکان وەک ئاستەنگ تووشى دەبن، ئەگەر زانستییانە سەیری نەکرێت و لێی نەتوێژرێتەوە. ناوەرۆکی توێژینەوەکە جگە لە پێشەکی، دابەشى سەر دوو بەش کراوە: بەشى یەکەم: بە ناونیشانی (دەروازەیەک بۆ فەرهەنگی زمان و بنەما و هۆکارەکانی گەشەسەندنیەتی)، کە لە دوو تەوەرە پێکهاتووە، تەوەرەی یەکەم بۆ (فەرهەنگی زمان و جۆر و پێکهاتە و تایبەتییەکانیان) تەرخانکراوە، لە تەوەرەی دووەمیشدا (گەشەسەندنی فەرهەنگ و کەرەستە و شێواز و هۆکارەکانی) لێیان توێژراوەتەوە.بەشى دووەم: تایبەتە بە (ڕێگاکانی گەشەسەندنی فەرهەنگ و پەیدابوونی وشە لە زمانی کوردیدا) و، دوو تەوەرەی لەخۆگرتووە، لە تەوەرەی یەکەمدا سەرجەم ڕێگا ڕاستەوخۆیەکانی گەشەسەندن و فرەوانبوونی فەرهەنگ و، لە تەوەرەی دووەمیشدا ڕێگا ناڕاستەوخۆیەکان بە نموونە و ڕوونکردنەوەی پێویستەوە خراونەتە بەر باس و شیکردنەوە. دوا لاپەڕەکانیش بە گرنگترین ئەنجامە بەدەستهاتووەکان و لیستی سەرچاوە بەکارهێنراوەکان بە دوای یەکدا، لەگەڵ پوختەی توێژینەوەکە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی کۆتایی بە باسەکە دەهێنن. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_87559.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_87559_bf6f8f43087ffd4cfed2714019a9ed09.pdf ER -