TY - JOUR ID - 67192 TI - به‌راوردێکی مۆرفۆفۆنیمی له‌ زمانى کوردی و فارسیدا JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - قادر, ابوبکر عمر AU - کریم, هێرش AD - زانکؤی سلیَمانی_بةشی زمانی کوردی AD - وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ –به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی که‌لار Y1 - 2017 PY - 2017 VL - 4 IS - 4 SP - 1 EP - 31 DO - 10.24271/garmian.201 N2 - ئه‌گه‌رچی زمانه‌کانى کوردی ‌و فارسی له‌ خێزانى زمانى ئێرانین، به‌ڵام سه‌ر به‌ دوو کۆمه‌ڵه‌ی جیاوازن،کوردی له‌ کۆمه‌ڵه‌ی باکوری ڕۆژئاواو، فارسیش له‌ کۆمه‌ڵه‌ی خوارووی ڕۆژئاوا، هاوکات لێکۆڵینه‌وه‌ فه‌رهه‌نگی‌و ڕێزمانییه‌کان ئه‌وه‌یان دیاریکردووه‌، که‌ ئه‌م دوو زمانه‌ خاڵی هاوبه‌ش‌و جیاواز کۆیان ده‌کاته‌وه‌ و به‌ تێپه‌ڕبوونیکات ئاراسته‌ی گه‌شه‌ و گۆڕانیان جیاوازى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ هه‌وڵده‌درێت، مۆرفۆفۆنیم وه‌کلقێکی زمانه‌وانى له‌ هه‌ردوو زمانه‌که‌دا به‌راورد بکرێت، به‌ مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووی لایه‌نی هاوبه‌ش ‌و جیاوازىمۆرفیمه‌ به‌نده‌ هاوئه‌رکه‌کان له‌ داڕشتن‌و گه‌ردانکردندا، که‌ گۆڕانی فۆنۆلۆجییان به‌سه‌ردا دێت.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، که‌ به‌شێکه‌ له‌ نامه‌ی ماسته‌ر به‌ناونیشانی ((به‌راوردێکی مۆرفۆفۆنیمی له‌ زمانى کوردی وفارسیدا)) تێیدا ڕێبازی شیکارى به‌راوردکاریانه‌ پێڕه‌وکراوه‌، به‌ مه‌به‌ستى دیاریکردنی خاڵی هاوبه‌ش‌و جیاوازینێوان هه‌ردوو زمانه‌که‌ و ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ له‌خۆده‌گرێت: مۆرفۆفۆنیم، چه‌مک و تێڕوانین. به‌راوردی مۆرفۆفۆنیمه‌ ڕێزمانییه‌کان. به‌راوردی مۆرفۆفۆنیمه‌ داڕێژه‌کان.له‌ کۆتاییدا، ئه‌نجام و سه‌رچاوه‌کان ده‌خرێنه‌ڕوو، وێڕای کورته‌یه‌ک به‌ زمانه‌کانى عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی.کلیله‌ وشه‌: مۆرفۆفۆنیمی UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_67192.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_67192_82e01d77aa6a4cf7ba98aa27e588778e.pdf ER -