TY - JOUR ID - 66308 TI - جۆگرافیای مێژوویی شاری حلوان JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - Moradi, Adham AU - سعیدی, مدرس AD - بەشی یاسا، زانکۆی گەرمیان، کەلار، عراق. AD - Encyclopedia islamica Foundation,Tehran, Iran Y1 - 2017 PY - 2017 VL - 3 IS - Khanaqine Conference SP - 289 EP - 301 KW - حلوان KW - جۆگرافیای مێژووی KW - شار KW - گەرمیان DO - 10.24271/garmian.40 N2 - حلوان شارێکی کۆن و مێژووی ناوچەی گەرمیان،لە سەر ئەو ڕێگا سەرەکیانە هەڵکەوتبوو کە شارە گرنگەکانی فەلاتی ئیران وەکوو ڕەی و هەمەدانی بە عێراق و دەشتی مێزۆپۆتامیا دەبەستەوە. ئەم شارە لە سەردەمی پێش ئیسلام خۆسرەو شاد فیروزی پێ دەگوترا و ناوەندی ناوچە  یان " کورە"یەکی گرنگ بوو کە شارەکانی وەک خانەقین و ئەربل(هەولێر) سەر بەم ناوچەیە بوون. شاری حلوان پاش هاتنی ئیسلامیش ماوەیەک گرنگی و گەشانەوەی خۆی  کە بەرهەمی هەڵکەوتن لەسەر ڕێگا بازرگانیەکان بوو، پاراست. لەم سەردەمەدا سەرچاوەکان بە شارێکی گەورە ناوی لێ دەبەن کە خەڵکەکەی ئامێتەیەک لە نەتەوەکانی عەرەب و کورد و فارس بوون و لە دەورووبەری شارەکەشدا هۆزە کوردە ڕەوەندەکان دەژیان. بەڵام لە نزیک نیوەی سەدەی چوارەم کۆچی بەولاوە، سەرچاوەکان لە ئاماژەیک بۆ کەمبوونەوەی بایەخ و گرنگی حلوان، دستەواژەی " شارۆچکەیان" دەربارەی بە کار هێناوە. ڕەوتی کەم بوونەوەی بایەخ و گرنگی شاری حلوان کە لە نیوەی سەدەی چوارەمی کۆچیەوە دەستی پێ کردبوو، لەگەڵ ڕوودانی چەند بوومەلەرزەیەکی گەورە لە ناوچەکە، بەتایبەت لە ساڵەکانی 375 و 543 ک ، خێراتر بوو، بە شیوەیەک کە دوای ئەمە ناوی حلوان بە دەگمەن لە سەرچاوەکاندا هاتووە و لە کاتی ناوهێنانیشیدا، سەرچاوەکان زۆرتر ناوچەیەکیان لا مەبەست بووە نەک شارێکی ئاوەدان. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_66308.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_66308_0a6f771079216d815a4a999cdeac3b07.pdf ER -