TY - JOUR ID - 66238 TI - نادادپەروەری میدیا لە ڕوماڵی مافی قوربانیانی ئەنفالدا JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - محەمەد, عومەر AD - Y1 - 2017 PY - 2017 VL - 4 IS - Genocide Conference SP - 396 EP - 401 DO - 10.24271/garmian.81 N2 - پەیمانی لۆزان مافی کوردی دابین نەکرد، بەڵکو بووە مایەی کێشەی قوڵ بۆ کورد و ئەو دەوڵەتانەش کە کوردستانیان خرایەسەر، دەوڵەتەکان لە سۆنگەی دیدی رەگەزپەرستانەیانەوە هەمیشە کێشەکەیان وەک کێشەی کورد بینیوە، نەک هی وڵاتەکانی خۆیان ! بۆیە تا دێت قەیرانەکان قوڵ دەبنەوەو سنوری ناوخۆ دەبەزێنن،مەترسیدارترین دەرئەنجامی ئەو کێشەیەو بەدبینی جەنگی خوێناوی نێوان ئێران وعێراق بوو، کە ریشەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥ و شکستی بزوتنەوە چەکداریەکەی کورد، ناوەرۆکی رێکەوتنەکە بریتی بوو لەوەی ئێران چیدی پشتیوانی مەلامستەفا نەکاو لەبەرانبەریشدا عێراق دەست لە نیوەی دورگەی عەرەب هەڵگرێ، بەڵام کێشەکە نەبرایەوەو سەری کێشا بۆجەنگێکی درێژخایەن.       ڕاستە لە میانەی جەنگەکەدا هێزە ئۆپزسیونەکانی کوردی عێراق بوونە هاوپەیمانی ئێران و کوردستانی باشوریش، بووە مەیدانی جەنگی هەردوو وڵات، بەڵام ئەوە نابێتە پاساو بۆ عێراق لە ناو تەپ وتۆزی جەنگدا شاری هەڵەبجەی گاز بارانکردو خەیاڵی لە مێژینەی (جینۆسایدی کورد) بەتۆمەتی بەکرێگیراوی ئێرانی لە تاوانی ئەنفالدا جێبەجێ کرد، ئەنفال وهەڵەبجە تاوانی سەدەی بیستەم بوون، بەڵام سەدەیەکی تریش کاریگەرییە سیاسی وکۆمەڵایەتی و دەرونیەکانی بەزەقی دەمێننەوە،لەو تاوانەدا میدیای بەعس ڕۆڵێکی فاشیانەی لە هاندانی جەلادو ڕەشکردنی قوربانیدا بینی و سوپای عێراق بە پشتیوانی گاز، جەنگی بردەوە، بەڵام ئەخلاقی دۆڕاند.! دەبوو ئەمە لە دوای ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ ەوە ببێتە پەند بۆ میدیای کوردی. چونکە ئەرکی میدیای دوای جەنگ، پشتیوانی کردنی بەعەدالەتی ئینتیقالی و رێکخستنەوەی وڵات و گەرانەوەی شکۆیە بۆ دادگاکان بەمەبەستی دادگایی کردنی تاوانباران، هەتا وەک ئامرازێکی کاریگەر ڕۆڵی هەبێت لەهەستانەوەو بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەو گەرانەوەی شکۆ بۆ هاوڵاتیان . بەڵام ئەفسوس نەک ئەوەی نەکرد بەڵکو زۆرجار هەتا ئاستێکی مەترسیدار پێچەوانە جوڵاوەتەوە .  UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_66238.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_66238_92fcf71ef8ab5144eb3081a1ea910c59.pdf ER -