TY - JOUR ID - 113381 TI - به‌راوردێکی ڕێنوس‌ و کێشه‌کانی له‌ زمانی کوردی‌ و فارسیدا JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - محه‌مه‌د, که‌ژاڵ جهابخش AU - فه‌ره‌ج, تریفه‌ محه‌مه‌د AU - برزو, ئومێد به‌رزان AD - کۆلێجی په‌روه‌رده‌ , زانکۆی گه‌رمیان Y1 - 2020 PY - 2020 VL - 7 IS - 2 SP - 98 EP - 117 KW - ڕێبازى به‌راوردى KW - ڕێبازى به‌رانبه‌رى KW - کارتێکردنى زمانى KW - ڕێنوس DO - 10.24271/garmian.207205 N2 - ناونیشانى توێژینه‌وه‌که‌ (به‌راوردێکى ڕێنوس و کێشه‌کانى له‌ زمانى کوردى و فارسیدا)یه‌، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدراوه‌، ڕووه‌ لێکچو و جیاوازه‌کانى ڕێنوسى هه‌ردو زمانه‌که بخه‌ینه‌ڕو‌،‌ ڕێبازى په‌سنیى به‌راوردى پێڕه‌وکراوه له‌ لایه‌که‌وه‌، چونکه‌ په‌سنى ڕێنوسى هه‌ردو زمانه‌که‌مان وه‌رگرتوه‌ و پاشان به‌راوردمان کردون به‌مه‌به‌ستى ‌نیشاندانى ڕووه‌ لێکچو و جیاوازه‌کانى ڕێنوسى هه‌ردو زمانه‌که، ئاشکرایشه‌ هه‌ردو زمانه‌که‌ سه‌ر به‌ هه‌مان خێزانه‌زمانن، له‌ لایه‌کى تریشه‌وه‌ ڕێبازى په‌سنیى به‌رانبه‌رى پێڕه‌وکراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ ئه‌نجامى کۆمه‌ڵێک هۆکارى وه‌ک (دراوسێتى و بارزگانى و ئاینى و نه‌ژادو ...تد) به‌ تێپه‌ڕبونى کات ئه‌م زمانانه‌ له‌گه‌ڵ زمانه‌کانى تر به‌ریه‌کده‌که‌ون، که‌ سه‌ر به‌ هه‌مان خێزانه‌زمانن، یان خێزانه‌زمانى جیاوازن، به‌مه‌ش ململانێ و په‌یوه‌ندیى زمانى دروستده‌که‌ن و کاریگه‌ریى له‌سه‌ر یه‌کتر له‌ هه‌مو ئاسته‌کانى زماندا دروستده‌که‌ن، باشترین نمونه‌ش له‌به‌رده‌ست و بابه‌تى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ بێت، به‌ریه‌ککه‌وتن و کاریگه‌ریى ڕێنوسى زمانه‌کانى کوردى و فارسى له‌گه‌ڵ زمانى عه‌ره‌بى و ئه‌و کێشانه‌ى، که‌ له‌ هه‌ریه‌ک له‌و زمانه‌دا هه‌ن. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_113381.html L1 - ER -