%0 Journal Article %T ژەهری زمانی و کاریگەریی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی (زمانی کوردیی بە نموونە( %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Majeed, Muhammed %D 2019 %\ 09/01/2019 %V 6 %N 3 %P 109-121 %! ژەهری زمانی و کاریگەریی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی (زمانی کوردیی بە نموونە( %K ژەهری زمانی %K ئاسایشی نەتەوەیی %K زمانی کوردی %R 10.24271/garmian.19637 %X  ئەم توێژینەوەیە (ژەهری زمانی و کاریگەریی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی(زمانی کوردیی بە نموونە).) توێژینەوەیەکی پەسنییە ، لەبارەى دیاردەی ژەهری زمانی و ئەو کاریگەرییەی، کە دەیکاتە سەر ئاسایشی نەتەوەیی، توێژینەوەکە لەو ڕوانگەیەوە خەتەری دیاردەکە دەخاتەڕوو، کە ژەهری زمانی زمان لاواز دەکات و لاوازبوونی زمانیش شیرازەی کۆمەڵ دەشێوینێ‌، کە ڕەهەندێکی سەرەکییە لە ئاسایشی هەر نەتەوەیەکدا، هەرکاتێکیش ئەم ڕەهەندە تووشی گرفت و ئاڵنگاریی ببێتەوە، ئەوا ڕاستەوخۆ ئاسایشی نەتەوە دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە گرنگە بتوانرێ‌ ڕێگە بە هاتنی ئەم ژەهرە بگیرێ و ڕێگەچارە هەبێت بۆ ئەو مەبەستە، کە ئەمەش لە توێژینەوەکەدا خراوەتەڕوو. گرنگیی توێژینەوەکە:    گرنگیی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە، کە گرنگیی زمان لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەدا ڕووندەکاتەوە، بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو زماناندا و لە زمانی کوردییدا بە تایبەتی، تا ئێستاش ئەوەی بەرچاو دەکەوێت، توێژینەوە لەمبارەیەوە لە زمانی کوردییدا کەمە. کەرەستە و سنووری توێژینەوەکە: کەرەستەی ئەم توێژینەوەیە، هەموو ئەو دەستەواژە و وشانەن، کە ڕۆژانە بە سەر زاری ئاخێوەرانی کوردەوەن، سنوورەکەشی لە چوارچێوەی زمانی کوردیی_زاری کرمانجی ناوەڕاستدایە. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_97129_9e8f1a0d8f06f7dc7138fca7b0a3188f.pdf