%0 Journal Article %T ڕۆڵی زانایانی مسوڵمانلە بەرەوپێشبردنی ڕێبازی توێژینەوەی زانستیدا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Agha, Awat Muhammed %D 2019 %\ 03/01/2019 %V 6 %N 5th Conferance of Human sciences %P 501-513 %! ڕۆڵی زانایانی مسوڵمانلە بەرەوپێشبردنی ڕێبازی توێژینەوەی زانستیدا %K ڕێبازی توێژینەوەی زانستیی %K ڕۆڵی زانایانی مسوڵمان %K بەرەوپێشبردنى توێژینەوەی زانستیی %R 10.24271/GARMIAN.5THC31 %X ئەم توێژینەوەیە باس لە ڕۆڵی زانایانی مسوڵمان دەکات لە بەرەوپێشبردنی ڕێبازی توێژینەوەی زانستیدا. توێژەر وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە؛ ئایا زانایانی مسوڵمان خاوەنی ڕێبازی توێژینەوەی زانستیی بوون؟ ئایا ڕۆڵیان هەبووە لە بەرەوپێشبردنیدا؟ یاخود خاوەنی هیچ ڕێبازێک نەبوون و لە گەلانی دیکەی وەک: فارسی کۆن و هیند و یۆنانیی و...هتد یان وەرگرتووە؟ ئەم پرسیارە لە مێژەوە لە ناوەندە ئەکادیمیەکاندا دەوروژێنرێت، بۆیە پێویستی بە توێژینەوە دەکرد. بۆ ئەم مەبەستە توێژەر ڕێبازی کۆخوازیی یاخود بەدواداچون (الاستقراء) و ڕێبازی بەڵگەهێنانەوە (الاستدلال) بەکاردەهێنێت. ئەویش بە گەڕانەوە بۆ هەموو ئەو سەرچاوانەی لەبەردەستدان و گفتوگۆ لەسەر بواری ڕێبازی توێژینەوەی زانستیی لای زانایانی مسوڵمان دەکەن، یاخود ئەو سەرچاوانەی باس لە شارستانیی و ژیار دەکەن لە جیهانی ئیسلامیدا، جا ئەو سەرچاوانە چ لەلایەن مسوڵمانەکانەوە نوسرابن، یاخود لە لایەن ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە. توێژەر لە کۆتایی توێژینەوەکەدا بە چەند ئەنجامێک گەیشتووە، بۆ نمونە زانایانی مسوڵمان لە هەندێک لە زانستەکاندا خۆیان داهێنەر و دانەری ڕێبازی توێژینەوەی زانستیی بوون و لە هیچ گەلێکی دیکەیان وەرنەگرتووە، وەک ڕێبازی توێژینەوە لە زانستە شەرعییەکاندا بە گشتی و  بەتایبەتیی زانستی فەرمودە و مێژوو و ئوصولی فیقه و هتد. هەروەها هەندێک ڕێبازی توێژینەوەیشیان لە گەلانی دیکە وەرگرتووە، وەک زانستە سروشتییەکان، کە بریتین لە زانستی پزیشکیی و فیزیا و کیمیا و ئەندازیاریی و بیرکاریی و گەردونناسیی. لەگەڵ ئەوەی، کە لە گەلانی دیکەیان وەرگرتووە، بەرەوپێشیانبردووە و گەشەیانپێکردووە و چەندیین بیردۆزی دیکەیان  خستووەتەپاڵ، تەنانەت لە هەندێکیشیدا بە داهێنەری ئەو ڕێبازە دادەنرێن، وەک ڕێبازی (استقراء). هەندێک ڕێبازی توێژینەوەیشیان وەرگرتووە بە مەبەستی تاوتوێکردنی و ڕونکردنەوەی هەڵوێستی شەرع بەرانبەریان، یاخود وەڵامدانەوە و پوچەڵکردنەوەیان، وەک ڕێبازی توێژینەوەی زانستیی لۆژیک و فەلسەفە. ئەم توێژینەوەیە جگە لە پێشەکیی و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان لە سێ بەش پێکدێت: بەشی یەکەم: چەمکی ڕێبازی توێژینەوەی زانستیی بەشی دوهەم: ڕێبازی توێژینەوەی زانستیی لە ئیسلامدا بەشی سێهەم: ڕۆڵی زانایانی مسوڵمان لە بەرەوپێشبردنى توێژینەوەی زانستیدا. %U