%0 Journal Article %T شیکردنه‌وه‌یه‌کى ئاووهه‌وایی و جیۆمۆرفی بۆ ڕوودانى دیارده‌ى لافاو له‌ شارى که‌لار و ناحیه‌ى ڕزگارى %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Muhammed, Hero Nasraldeen %A Muhammed, Hemn Nasraldeen %D 2019 %\ 03/01/2019 %V 6 %N 5th Conferance of Human sciences %P 452-472 %! شیکردنه‌وه‌یه‌کى ئاووهه‌وایی و جیۆمۆرفی بۆ ڕوودانى دیارده‌ى لافاو له‌ شارى که‌لار و ناحیه‌ى ڕزگارى %R 10.24271/GARMIAN.5THC29 %X ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ که‌ ناونیشانى (شیکردنه‌وه‌یه‌کى ئاووهه‌وایی و جیۆمۆرفی بۆ ڕوودانى دیارده‌ى لافاو له‌ شارى که‌لار و ناحیه‌ى ڕزگارى) هه‌ڵگرتووه‌، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که‌ له‌ په‌یوه‌ندى نێوان زانستى ئاووهه‌وا و جیۆمۆرفۆلۆجی، و تیایدا هۆکاره‌کانى ڕوودان و دووباره‌بونه‌وه‌ى دیارده‌ى لافاو له‌ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو.ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ به‌شى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌، که‌ شارى که‌لار وه‌ک ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان، و ناوه‌ندى ناحیه‌ى ڕزگارى به‌دوورى (3,5 کم) له‌ باکورى ڕۆژئاواى شارى که‌لار ده‌گرێته‌وه‌، که‌ ئاراسته‌ى ئاوى ئاوزێڵه‌کانى به‌رده‌سور و سه‌ید خه‌لیل و قه‌ره‌چێل و سێ لقی ترى لاوه‌کى له‌ چه‌مى پونگه‌ڵه‌ به‌ناوچه‌که‌دا تێپه‌ڕده‌بن. له‌ڕووى ئه‌سترۆنۆمییه‌وه‌ ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان دوو بازنه‌ی پانى (18=  36-  34° -  16=  40-  34°)ى باکور، و نێوان دوو هێڵى درێژى (44=  12-  45° - 10=  21-  45°)ى ڕۆژهه‌ڵات. ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ خستنه‌ڕووى هۆکاره‌کانى ڕوودانى دیارده‌ى لافاوه‌ له‌ شارى که‌لار و ناحیه‌ى ڕزگارى، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشان کردنى ئه‌و شوێن و گه‌ڕه‌کانه‌ى زۆرترین مه‌ترسی زیانی لافاویان له‌سه‌ره‌، به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى زیانه‌کانى، بۆیه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی ئامانجى توێژینه‌وه‌که‌ بۆ سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى دابه‌شکراوه‌، ئه‌وانیش (تایبه‌تمه‌ندی گشتى ئاووهه‌واى ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌، و تایبه‌تمه‌ندى مۆرفۆمیترى ئاوزێڵه‌کانى، و ڕوودانى دیارده‌ى لافاو له‌شارى که‌لار و ناحیه‌ى ڕزگارى)، لێکۆڵینه‌وه‌که‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که‌ گۆڕانکارى له‌ جۆر و ژماره‌ و قوڵى ئه‌و نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ى هه‌ڵده‌که‌نە سه‌ر ناوچه‌که‌، ده‌بنه‌ هۆى داکردنى بڕێکى زۆر له‌باران له‌ماوه‌یه‌کى کورتدا، به‌مه‌ش دیارده‌ى لافاو له‌دۆڵى ئاوزێڵه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کانى ناوچه‌که‌دا دروست ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆى درێژکۆڵه‌یی شێوه‌ى ئاوزێڵه‌کان، مه‌ترسى ڕوودانى لافاوى له‌ناکاوى نییه‌، و دووباره‌بونه‌وه‌ى دیارده‌ى لافاو له‌ناوچه‌که‌ پله‌به‌پله‌ییه‌ و پێشبینى کراوه‌. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_91520_fee7ef0730ff6a47e0be16dec01f6600.pdf