%0 Journal Article %T شوێن و پێگه‌ى شارى مه‌نده‌لى (بندنیجین) له‌ڕوودا و نووسراوه‌کانى مێژووى ئیسلامیدا تا کۆتایى سه‌رده‌مى عه‌بباسیه‌کان %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Hama Arif, Zryan %A Hasan, Chra %D 2019 %\ 04/01/2019 %V 6 %N 1 %P 338-350 %! شوێن و پێگه‌ى شارى مه‌نده‌لى (بندنیجین) له‌ڕوودا و نووسراوه‌کانى مێژووى ئیسلامیدا تا کۆتایى سه‌رده‌مى عه‌بباسیه‌کان %K بندنیجین %K مه‌نده‌لى %K تعریب %K مێژووى ئیسلامی %R 10.24271/garmian.9001 %X بندنیجین (مه‌نده‌لى) یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین شاره‌ مێژووییه‌ کوردیه‌کان، که‌ مێژوویه‌کى کۆن و ڕووداوگه‌لێکى فراوان تێیدا ڕوویداوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌م شاره‌ هه‌میشه‌ وه‌ک ناوه‌ندێکى ستراتیجى له‌لایه‌ک و ناوه‌ندێکى ئابوورى و ئاوه‌دان بووه‌ له‌لایه‌کى دیکه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێگاى خوراسان و پێگه‌یه‌کى گرنگى بازرگانیش بووه‌ له‌ هه‌مانکاتدا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پێگه‌ له‌ڕوداوه‌ سیاسیه‌کان و ململانێ قوڵه‌کانى سه‌رده‌مه‌ یه‌ک به‌دواى یه‌که‌کانى مێژووى ئیسلامى، هه‌ر له‌سه‌رده‌مانى سه‌ره‌تاى ئیسلام تا دواتر و له‌سه‌رده‌مانى ئومه‌وى و عه‌باسى و بوه‌یهیه‌کان و پێگه‌ى ئه‌م شاره‌ له‌ململانێى میرنشینه‌کوردیه‌کانى وه‌ک حه‌سنه‌وه‌ى و عه‌نازى و جاوانیه‌کان و کورده‌ شازنجانیه‌کان و پاشانیش داگیرکردنى و په‌لاماردانه‌ به‌رده‌وامه‌کانى له‌لایه‌ن تورکه‌ سه‌لجوقیه‌کان و پاشانیش هاتنى مه‌غۆله‌کان گرنگى پێگه‌و ئاستى به‌رزى ئه‌م شاره‌ به‌ده‌رده‌خات . لێره‌وه‌یه‌ که‌ گرنگى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ى ئێمه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ هوڵێکى خاکیانه‌ى ساده‌و په‌یجۆییه‌کى زانستیانه‌یه‌ به‌نێو سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌ کۆنه‌کانى سه‌رده‌مانى ئیسلامى تا له‌وێوه‌ ڕۆڵ و پێگه‌و ناو و جوگرافیاو ئاستى پێکهاته‌ى دانیشتوانى ئه‌م شاره‌ و پاشانیش ڕۆڵى له‌چه‌ند ڕووداوێکى مێژووى ئیسلامى به‌ده‌ربخه‌ین، بنه‌ڕه‌تى شاره‌که‌ که‌ ئێستا وادێته‌ پێشچاو که‌ کوردى نه‌بێت و خه‌ڵکى له‌باره‌یه‌وه‌ که‌متر ده‌زانن بناسێنینه‌وه‌ به‌خوێنه‌ران و بیخه‌ینه‌ به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه‌ى نوێ . ئومێد ده‌که‌ین ئه‌م کاره‌مان سه‌ره‌تایه‌کى باش بێت بۆ ناساندنى شاره‌ کوردیه‌ له‌بیرکراوه‌کان و ده‌رخستنه‌وه‌ى ڕۆڵ و بایه‌خ و دیدى شارستانیانه‌یان بێت له‌مێژوودا به‌تایبه‌تى بۆشاره‌ له‌بیرکراوه‌کانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمه‌سێر به‌حوکمى پێگه‌ى جوگرافیاکه‌ى هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م تعریب و سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ڕه‌سه‌نى خۆیدا بووه‌ . %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_90276_c200540f4e5da6bd18ca38b785225fd5.pdf