%0 Journal Article %T ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ گوتاری ڕه‌خنه‌ی شیعری له‌ ئه‌ده‌بی کوردیدا -کرمانجی خواروو 1920- 1958 %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Mustafa, Aso Omer %A Mohamed, Dlshad Ali %D 2019 %\ 04/01/2019 %V 6 %N 1 %P 290-301 %! ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ گوتاری ڕه‌خنه‌ی شیعری له‌ ئه‌ده‌بی کوردیدا -کرمانجی خواروو 1920- 1958 %K ڕه‌خنه‌ی شیعری %K ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان %R 10.24271/garmian.1018 %X لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان به‌ ناونیشانی (ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ گوتاری ڕه‌خنه‌ی شیعری له‌ ئه‌ده‌بی کوردیدا (کرمانجی خواروو 1920-1958)یه‌، هه‌وڵده‌دات له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی له‌م ماوه‌یه‌ی دیاریکراوه‌ بکۆڵێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌رانی کورد له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵیان داوه‌ له‌ گوتاره‌کانیاندا ئاوڕ له‌ لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌نه‌وه‌ و له‌م‌ گۆشه‌نیگایه‌وه‌ له‌ شیعری شاعیران بکۆڵنه‌وه‌، که‌ بووته‌ سه‌ره‌تایه‌کی باش بۆ قۆناغه‌کانی دواتر بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران گرنگی به‌ لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن.  گرنگی لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان له‌وه‌دایه‌ تا ئێستا به‌وردی کار له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ نه‌کراوه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان، بێگومان لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان بێگرفت نه‌بووه‌، به‌تایبه‌تی به‌رده‌ست نه‌بوونی ئه‌و ڕۆژنامه‌ و گۆڤارانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ ده‌رچوون که‌ ئێمه‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان تیایدا ئه‌نجام داوه‌.  لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان له‌ ده‌روازه‌ و دوو به‌ش پێکهاتووه‌: ده‌روازه‌ (میتۆدی ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی) به‌کورتی ئه‌م میتۆده‌ ڕه‌خنه‌ییه‌ ده‌خاته‌ڕوو. به‌شی یه‌که‌م (ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان) ئه‌و گوتارانه‌ وه‌رده‌گرێت که ‌له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کاندا نووسراون و باسی لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تییان کردووه‌ له‌ شیعردا‌ ، به‌شی دووه‌میش (کتێبه ‌ئه‌ده‌بییه‌کان) له‌و گوتار‌انه‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌ که‌ له‌  کتێبه‌ ئه‌ده‌بییه‌کانی ‌ئه‌و ماوه‌یه‌دا نووسراون و باسی لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تییان کردووه‌ له‌ شیعردا‌. ئه‌نجامیش له‌ کۆتاییدا به‌ چه‌ند خاڵێک خراوه‌ته‌ڕوو %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_89297_2373aa0e6de7aa0134b3c0f32337fee3.pdf