%0 Journal Article %T ڕۆڵی بڕیارلێدراوەکانی خوێندن لە بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە دیدی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتییەوە ,توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە ناوەندی قەزای کەلار %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Samin, Sarhad %D 2019 %\ 04/01/2019 %V 6 %N 1 %P 1-16 %! ڕۆڵی بڕیارلێدراوەکانی خوێندن لە بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە دیدی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتییەوە ,توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە ناوەندی قەزای کەلار %K بڕیارلێدراوەکانی خوێندن %K بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی %K مامۆستای قۆناغی بنەڕەتی %R 10.24271/garmian.1001 %X ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە(ڕۆڵی بڕیارلێدراوەکانی خوێندن لە بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە دیدی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتییەوە (توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە ناوەندی قەزای کەلار)بریتییە لە زانینی ڕۆڵی هەریەکە لە ڕۆڵی بڕیارلێدراوەکانی خوێندن لەسەر بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی خودی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی بەرامبەر بە کەرەستەکانی قوتابخانە و بەرپرسیارێتی نیشتیمانی لەلای قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی. نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە (145) مامۆستای قۆناغی بنەڕەتی لە هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆس،ة لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ‌ لە ناوەندی قەزای کەلار کە بە شێوەی نمونەی هەڕەمەکی چینایەتی وەرگیراون.ئامرازی توێژینەوەکە بریتییە لە فۆرمێکی ڕاپرسی کە بە پێوەری (لیگرت) ی سیانی ڕێکخراوە. توێژینەوەکە لە کۆتایدا گەیشتۆتە کۆمەڵە ئەنجامێک لەوانە: مامۆستایانی پسپۆڕانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان بە بەراورد بە مامۆستایانی پسپۆڕی زانستەکان، بڕوایان وایە کە بڕیارلێدراوەکانی خوێندن کاریگەری زۆرتری هەیە لەسەر بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی خودی قوتابیان. بەڵام لە ئامانجی زانینی ڕۆڵی بڕیارلێدراوەکانی خوێندن لەسەربەهێزکردنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی بەرامبەرکەرەستەکانی قوتابخانە، بە گوێرەی گۆڕاوەکانی (ڕەگەز و بڕوانامە و ساڵانی خزمەت و پسپۆڕی)، هیچ جۆرە جیاوازییەکی ئاماژەداری ئاماری نییە لە نێوانیان دا. یەکێکی تر لەو ئەنجانەی کە توێژینەوەکە پێی گەیشتووە بریتییە لەوەی بڕیارلێدراوەکانی خوێندن بە گوێرەی تێڕوانینی ڕەگەزی مێ‌ کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر بە هێزکردنی بەرپرسیارێتی نیشتمانی لەلای قوتابیان. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_80336_5659e7eaabe44feb60494bf4a5b940fe.pdf