%0 Journal Article %T وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەزمانی کوردیدا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Majid, Salar %D 2019 %\ 04/01/2019 %V 6 %N 1 %P 17-27 %! وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەزمانی کوردیدا %K وەرگرتنى وشە %K فەرهەنگ %K زمانى ئاخاوتن %K کاریگەرى زمان %R 10.24271/garmian.1002 %X ئەم توێژینەوەیە کە بۆ (وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەزمانى کوردیدا)ى دایە، هەوڵیداوە بەپێى ڕێبازى وەسفى پەسەنى، هۆکارەکانی کاریگەری و پەیوەندی نێوان زمانە جیاوازەکان بخاتەڕوو و پاشان تیشک خراوەتە سەر جۆر و شێوازى ئەو وشە ئینگلیزیانەى کەهاتوونەتە ناو زمانی کوردیەوە. تەوەری یەکەم باسێکی تیۆرییە بەناونیشانی (پەیوەندی و کاریگەری لەنێوان زمانەکان) و تێیدا تیشک خراوەتە سەر گرنگترین هۆکارەکانی وەرگرتن و بەخشینی وشە و زاراوە لەنێوان زمانەکان. هەروەها تەوەری دووەم، بەناونیشانی (وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەزمانى کوردیدا)یە و لەسێ باس پێکدێت،بەم شێوەیە، یەکەم: وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەڕووی جیاوازی و لێکچوون لەدەبڕیندا. دووەم: وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان، کە لەبەرامبەریاندا وشەى کوردی هەیە. سێیەم: وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان، کە زمانناس و ڕۆشنبیرانی کورد بەکارى دەهێنن. لەکۆتایید ئەو ئەنجامانەمان خشتووەتەڕوو، کە توێژینەوەکە بەدەستی هێناون. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_69353_8731e42f301f1047c6c4642e9341f088.pdf