%0 Journal Article %T له‌ڕێزمانیکه‌وتنى هه‌ندێک له‌ مۆرفیمه‌ ناسه‌ربه‌خۆ سینتاکسییه‌کانى زمانى کوردى -کوردیى ناوه‌ڕاست %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A عزیز, عمر احمد %A رمچان, هێمن صلاح الدین %D 2018 %\ 07/01/2018 %V 5 %N 3 %P 405-422 %! له‌ڕێزمانیکه‌وتنى هه‌ندێک له‌ مۆرفیمه‌ ناسه‌ربه‌خۆ سینتاکسییه‌کانى زمانى کوردى -کوردیى ناوه‌ڕاست %K له‌ڕێزمانى که‌وتن %K به‌ڕێزمانیبوون %K نیشانه‌ى واتایى %K په‌ڕینه‌وه‌ %K شکێنه‌ره‌وه‌ %R 10.24271/garmian.379 %X  ناونیشانى توێژینه‌وه‌که‌ (له‌ڕێزمانیکه‌وتنى هه‌ندێک له‌ مۆرفیمه‌ ناسه‌ربه‌خۆ سینتاکسییه‌کانى زمانى کوردى)یه‌،توێژینه‌وه‌که‌ له‌ دو به‌ش پێکدێت،به‌شى یه‌که‌م هه‌ندێک بنه‌ماى تیورییه‌ و به‌شى دووه‌م باس له‌و مۆرفیمانه‌ کراوه‌ که‌ له‌ڕێزمانی ده‌که‌ون. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ بداته‌وه‌، که‌ ده‌ڵێت: ئایا مۆرفیمه‌ سینتاکسییه‌کان دێنه‌ ئاستى مۆرفۆلۆژییه‌وه‌ و ده‌بنه‌ مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى؟ یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌ نێوان مۆرفیمى مۆفۆلۆژى و سینتاکسیدا نییه‌، ئامانجى توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ستنیشانکردنى ئه‌و مۆرفیمه‌ سینتاکسییانه‌یه‌، که‌ ده‌بنه‌ مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى و به‌شدارده‌بن له‌ هه‌ڵگواستنى وشه‌ى نوێ و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى فه‌رهه‌نگى زمانى کوردى. گرنگى توێژینه‌وه‌که‌ له‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه‌، له‌ زمانى کوردیدا بۆچوونى باو ئه‌وه‌یه‌، مۆرفیمه‌ مۆرفۆلۆژییه‌کان سه‌ربه‌خۆن و له‌ ئاستى مۆرفۆلۆژیدا به‌به‌رهه‌من و هۆکارى دروستکردنى وشه‌ى نوێن، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پێى وایه‌، به‌به‌رهه‌مى مۆرفۆلۆژى و وشه‌دروستکردن، سه‌ره‌تا له‌ سینتاکسدا بووه‌، به‌ڵام به‌ هۆى زۆر به‌کارهێنانی ئه‌و دروسته‌ سینتاکسییانه‌ى، که‌ مۆرفیمه‌ سینتاکسییه‌کانى تێدا بووه‌، ئه‌م مۆرفیمانه‌ بون به‌ مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى. له‌ توێژینه‌وه‌که‌دا ڕێبازى په‌سنیى شیکاریى په‌یره‌وکراوه‌، که‌ره‌سته‌ و سنورى توێژینه‌وه‌که‌ زمانى کوردى، دیالێکتى   به‌شه‌دیالێکتى سلێمانى- به‌ستانداردبووه‌. –کرمانجى ناوه‌ڕاست %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_67375_fec1693563ca55fe777bc42908033e56.pdf