%0 Journal Article %T که‌لار و ده‌وروبه‌رى له‌به‌ر ڕۆشنایى سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌کاندا (1800-1900ز) %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A کریم, خالد محمود %D 2018 %\ 07/01/2018 %V 5 %N 3 %P 111-136 %! که‌لار و ده‌وروبه‌رى له‌به‌ر ڕۆشنایى سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌کاندا (1800-1900ز) %K گوندى که‌لارى کۆن %K سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م %K سه‌ده‌ى بیسته‌م %K لێکۆڵینه‌وه‌ى مێژوویی %R 10.24271/garmian.367 %X باره‌وه‌ نازانین! به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌ شوێنه‌وارییه‌کان، هه‌روه‌ها سه‌ره‌داوى هه‌ندێ زانیارى نێو سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌کان، ناوچه‌که‌ ڕیشه‌یه‌کى گه‌لێک مێژوویى و دێرینى هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ ڕووى کۆنه‌ ناسى و لێکۆڵینه‌وه‌ى مێژووییه‌وه‌، که‌ له‌ میانه‌یه‌وه‌ هێڵه‌ گشتییه‌کانى مێژووى قۆناغه‌کانى پێشووترى ڕوونبکاته‌وه‌، تا ئێستا که‌نارێکى پشتگوێخراوبووه‌ و تیشکێکى ئه‌وتۆى نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر، له‌ کاتێکدا له‌م ڕووه‌وه‌ شایسته‌ى لالێکردنه‌وه‌ى تایبه‌ته‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌ هه‌وڵێکى سه‌ره‌تاییه‌، بۆ تیشکخستنه‌ سه‌ر ئه‌و ناڕۆشنى و ته‌مومژاوییه‌ى له‌ مێژووى ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌ له‌و دیو ڕۆژگاره‌کانى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌به‌ر ڕۆشنایى سه‌رچاوه‌ کۆن و به‌ڵگه‌ شوێنه‌وارییه‌کان، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌ نوێیه‌کاندا. تیایدا ده‌یسه‌لمێنین پێش دامه‌زراندن و په‌ره‌سه‌ندنى گوندى که‌لارى کۆن، که‌ بووه‌ته‌ بناغه‌ بۆ که‌لارى ئه‌مڕۆ، ناوچه‌که‌ له‌ سه‌ده‌ى نۆزدهه‌م دا به‌ "شێروانه‌" ناسراوبووه‌، گوندێکیش به‌و ناوه‌وه‌، له‌دیوى باشوورى قه‌ڵاکه‌ى ئه‌مڕۆدا هه‌بووه‌. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_67346_76b096364954182af53985c6c7f9ca45.pdf