%0 Journal Article %T ئاستى به‌شدارى سیاسى که‌سوکارو نه‌وه‌ى ئه‌نفالکراوان و گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ى کاریان لێده‌که‌ن) ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌نمونه( %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A جه‌وهه‌ر, یاسین ئاشوور %A محه‌مه‌د‌, دلێر که‌ریم %D 2017 %\ 06/01/2017 %V 4 %N Genocide Conference %P 198-235 %! ئاستى به‌شدارى سیاسى که‌سوکارو نه‌وه‌ى ئه‌نفالکراوان و گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ى کاریان لێده‌که‌ن) ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌نمونه( %R 10.24271/garmian.74 %X بەشداری سیاسی بەیەکێک لەگرنگترین کایەکانی ژیانی سیاسی کۆمەڵگا دادەنرێتو، ئاستیدیموکراسیو ئازادی گشتی ناو کۆمەڵگا دیاریدەکات، جگە لەوەی پێوەرێکی سەرەکیە بۆ ناساندنی چەمکیهاواڵتی بوون. ئاشکرایە کە بەشداری سیاسی بەچەندین فۆرمو شێوازی جیاواز جیاواز لەسەر ئاستی تاکوکۆمەڵ خۆی دەردەخاتو، لەتەنها فۆرمێکدا خۆی نابینێتەوە. هەروەها چەندین ئاستو قۆناغی جیاوازی هەیەکە لەرێگەیانەوە ناوەرۆکو گرنگی خۆی بەدەستدەهێنێ.لەم روانگەیەوە ئەم توێژینەوە هەوڵی ئەوە دەدات کە ئاستی بەشداری کەسوکارو نەوەیئەنفالکراوان دیاری بکاتو، ئەو هۆکارانەش روونبکاتەوە کە کاریگەری لەسەریان هەیە. ئامانجی هەڵبژاردنیئەم توێژەی کۆمەڵگاش بۆ توێژینەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە کەسوکارو نەوی ئەنفالکراوان یەکێکنلەگرنگترین توێژەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی لەهەرێمی کوردستان بەگشتیو، ئیدارەی گەرمیان بەتایبەتی،زانینی ئاستی بەشداری سیاسیان لەکایە جیاجیاکانی ژیانی سیاسیدا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بایەخو گرنگیخۆی هەیە، ئەمەش لەو روانگەیەوە کە ئەم توێژە خاوەن گەورەترین قوربانیدانو، ئەنجامی ئەم قوربانیدانەش زۆرێک جێکەوتی سیاسیو ئابووریو کۆمەاڵیەتیو دەروونی لەسەریان بەجێهشتووە.ئەم توێژینەوە بەدوو ئاراستەی تەواوکاری یەکدیدا کاردەکات، ئاستی یەکەمیان دەستنیشان کردنیچەمکو ناوەڕۆکو قۆناغو ئاستەکانی بەشداری سیاسیە بەشێویەکی تیۆری، کەوەک دەسپێکێک بەکاردێت بۆروونکردنەوەو تیشک خستە سەر الیەنی بەشداری سیاسی کەسوکارو نەوەی ئەنفالکراوان لەسنوری ئیدارەیگەرمیان. ئاستی دووەمیش الیەنی پراکتیکیەو خۆی لەفۆرمێکی راپرسیدا دەبینێتەوە کە بەشێویەکی وردوئەکادیمیو دوای پرسو راوێژکردنی بەچەند پسپۆرو شارازایەکی بواری راپرسی داڕێژراوەو خۆی لە )18 )پرسیاری سەرکیو چەندین پرسیاری الوەکیدا دەبینێتەوە. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_66231_415585741f23a559ca6f3d77614c8f0d.pdf