%0 Journal Article %T لێکدانەوەیەکی نوێ، بۆ ئیدیەمی سیاسی، لە ڕوانگەی سیمانتیک و پراگماتیکەوە %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A حمه‌ امین, شیرکو %D 2021 %\ 05/01/2021 %V 8 %N 1 %P 82-92 %! لێکدانەوەیەکی نوێ، بۆ ئیدیەمی سیاسی، لە ڕوانگەی سیمانتیک و پراگماتیکەوە %K ئیدیەم %K ئیدیەمی سیاسی %K پەندی پێشینان %R 10.24271/jgu.2021.132412 %X ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانی (لێکدانەوەیەکی نوێ، بۆ ئیدیەمی سیاسی، لە ڕوانگەی سیمانتیک  و پراگماتیکەوە)، ئیدیەم وەک یەکەیەکی زمانی دەبینێت و ڕۆڵی ئەو لە گەیاندن و کاریگەری لەسەر گوێگر دەخاتەڕو، بە تایبەتی لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبردن و باری کۆمەڵایەتیدا. توێژینەوەکە هەندێک لەو ئیدیەمە نوێیە سیاسیانە شیدەکاتەوە، کە لە نێو قسەپێکەرانی زمانی کوردی/ زاری کرمانجی ناوەڕاست دروستبون و تا ئەندازەیەک چەسپاون. توێژینەوەکە پەیڕەوەی لە ڕێبازی پەسنی شیکاری دەکات و دابەشی سەر دو بەش کراوە، لە بەشی یەکەمدا ئیدیەم و جۆرەکانی و ڕۆنان و تایبەتمەندییەکانییان و پەیوەندییان بە پەندی پێشینانەوە خراوەتەڕو. لە بەشی دوەمدا لە ڕوانگەی سیمانتیکی و پراگماتیکییەوە هەندێک لە ئیدیەمە سیاسییەکان شیکردنەوەیان بۆ کراوە. لە کۆتاییدا گرنگترین ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان و پوختەی توێژینەوەکە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی هاتوە. %U