%0 Journal Article %T قۆناغە مێژوییەکانى گەشەسەندنى دراو لە عێراق ( ١٩٣١ – ٢٠٠٢) توێژینەوەیەکى مێژووى ئابووریە %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A مصطفى, ڕێبوار خالد %D 2021 %\ 02/01/2021 %V 7 %N 4 %P 32-50 %! قۆناغە مێژوییەکانى گەشەسەندنى دراو لە عێراق ( ١٩٣١ – ٢٠٠٢) توێژینەوەیەکى مێژووى ئابووریە %K گەشەسەندنى دراو %K دراو لە عێراقدا %K قۆناغە مێژوییەکانى دراو %R 10.24271/garmian.20704 %X   دراو ئامرازێکە مرۆڤ بۆ ئاسانکارى چالاکى ئابوورى لە کۆمەڵگاى مرۆیدا بەکارى دەهێنێت، ئەم دراوە بە شێوەیەى لەم سەردەمەدا هەیە بە کتوپڕى دروست نەبووە، بەدرێژاى چەند سەدەیەک پەرەى سەندووە. ژیانى مرۆڤ پشت بەستو بووە بە توانا و لێهاتوی خۆیى بۆ پرکردنەوەى پێداویستیەکانى رۆژانە، لەگەڵ ئەمە هەوڵى داوە ئەو زیادەیەى لە بەرهەم کە هەیەتى بیگۆڕێتەوە بە بەرهەمیکى تر، بەڵام لە گەڵ گەشەکردنى قۆناغە ئابووریەکان مرۆڤ گەیشت بە دراو.       عێڕاق یەکێک بووە لەناوچە دێرینەکانى شارستانیەت، لەو شوێنە لەدێرزەمانەوە چەندین جۆر دراو بەکارهاتووە و مامەڵیان پێوەکراوە، چەندین دەسەڵاتدار و حکومەت حوکمى ناوچەکەیان کردووە و دراوى خۆیان  بەکارهێناوە، لە یەکەم جەنگى جیهانى عێڕاق خرایە پاڵ سیستەمى هندى کە لەلایەن بەڕیتانیەکانوە بەڕێوە دەبرا، لە مێژووى نوێدا و پاش دروست بوون و سەربەخۆیى عێڕاق، دراوى نیشتمانى بەناوى (دینار) دروست دەبێت ئەم دراوە بە شێوە و جۆراوجۆر بووە، لە ژێر سەرپەرشتى ئەنجوومەنى دراو و بانکى نیشتمانى و بانکى ناوەندى، بە قۆناغى بەرز و نزمى دا تێدەپەڕێت، بەتایبەت ڕژێمى سیاسى لەم دەوڵەت گۆڕانکارى زۆرى بەسەر داهاتوو لە ڕژێمى پادشایەتى بۆ ڕژێمى کۆمارى، ئەمەش کاریگەرى گەورەى بەسەر دراوى عێڕاق دەبێت لە دراوێکى بەها بەرز دەگۆڕێت بۆ دراوێکى بەها نزم، لەگەڵ ئەمەش سیستەمى دراوى عێڕاق هۆکارێک بووە بۆ شارەزابوون لە مێژووى سیاسى و شارستانى و ئابوورى ئەم دەوڵەتە و چەسپاندنى ئەو زانیارانەى کە بە ئێمە گەیشتوون %U