%0 Journal Article %T لادانی واتایی له‌ هۆنراوه‌کانی (فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی)دا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A محه‌مه‌د, که‌ژاڵ جهابه‌خش %A brzoo, omed barzan %A Faraj, Trefa %D 2020 %\ 12/01/2020 %V 7 %N 3 %P 147-161 %! لادانی واتایی له‌ هۆنراوه‌کانی (فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی)دا %K زمانى شیعرى %K لادانى زمانى %K لادانى واتایى %R 10.24271/garmian.2070309 %X ئه‌م توێژینه‌وه‌ به‌ناونیشانی (لادانی واتایی له‌ هۆنراوه‌کانی فه‌ریدون عه‌بدول به‌رزنجی)دایه‌، که‌ تیایدا باس له‌ لادانى زمانى وه‌ک چه‌مکێکی گشتی کراوه‌، که‌ له‌ هه‌مو کایه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ڕه‌نگده‌دا‌ته‌وه‌ و ده‌بینرێت، بێگومان هه‌ر شاعیرێک په‌ناده‌باته‌ به‌ر شێوازێکی تایبه‌ت له‌به‌کارهێنانی کۆده‌کانی زمان هه‌ربۆیه‌ زۆرجار توشی لادانی زمانی ده‌بێته‌وه‌ که‌ بێگومان ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کى ئاسایى بوارى ئه‌ده‌بییه‌.    توێژینه‌وه‌که‌ له‌ دو ته‌وه‌ر پێکهاتووه‌:    ته‌وه‌رى یه‌که‌م وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ناساندنى لادان و لادانى زمانى ته‌رخانکراوه‌، که‌ تیایدا باس له‌ چەند زاراوەیەکى پێویست بە بابەتەکانى (زمانی ئاخاوتنى ئاسایی و زمانی ئه‌ده‌بی و زمانی شیعری)، سه‌ره‌تایه‌ک ده‌رباره‌ی تیۆرییه‌ گرنگه‌ باسکراوه‌کان له‌باره‌ی پێگه‌ى ئه‌ده‌ب له‌ زمانه‌وانیدا، چه‌مک ‌و زاراوه‌ى لادانى زمانى، بنه‌ما و پێوه‌ره‌کانی لادانى زمانى، مه‌رجه‌کانی لادانى زمانى، جۆره‌کانی لادانى زمانى کراوه‌.    له‌ ته‌وه‌ری دوه‌مدا باس له‌ لادانى واتایى و جۆره‌کانى کراوه‌، که‌ شاعیر له‌ دیوانه‌ شیعرییه‌که‌یدا به‌کاریهێناون و به‌ نمونه‌ى شیعرییه‌وه‌‌‌ خراونه‌ته‌ڕو‌، هه‌روه‌ها هۆکارى به‌کارهێنانى لادانى واتایى له‌گه‌ڵ دێڕه‌کاندا ڕونکراوه‌ته‌وه‌‌، به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕوى ده‌سه‌ڵات و توانایى داهێنه‌رانه‌ى شاعیر به‌سه‌ر زماندا.      له‌ کۆتایشدا ئه‌نجامه‌کان و سه‌رچاوه‌ به‌کارهاتووه‌کان و پوخته‌ى توێژینه‌وه‌که‌ به‌ هه‌ردو زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى خراونه‌ته‌ڕو. %U