%0 Journal Article %T (جێناوى نیشانە_ اسم اشارە) لێکۆڵینەوەیەکى بەراورد کارییە لەزمانى کوردى و فارسىدا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Salih, Azheen Ibrahim %D 2020 %\ 01/01/2020 %V 6 %N 4 %P 109-116 %! (جێناوى نیشانە_ اسم اشارە) لێکۆڵینەوەیەکى بەراورد کارییە لەزمانى کوردى و فارسىدا %K جێناوى نیشانە %K زمانى کوردى %K زمانى فارسى %K لێکۆڵینەوەى بەراودکاری %R 10.24271/garmian.1964007 %X ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانى (جێناوى نیشانە- اسم اشارە لە زمانى کوردى و فارسیدا) یە, کە لێکۆڵینەوەیەکى بەراودکارییە لەنێوان ئەم دو زمانەدا بۆ خستنە ڕوى خاڵە هاوبەش و جیاوازییەکانى جێناو و جۆرەکانى و جێناوى نیشانە بەتایبەتى. وەک ئاشکرایە هەردو زمانى کوردى و فارسى سەربە یەک خێزانە زمانین و پەیوەندییەکى پتەو لەنێوانیاندا هەیە, بۆیە ئەم جؤرە لێکۆڵینەوانە زیاتر کاریگەرى و نزیکى ئەم دو زمانە لەسەر یەکتر دەخاتە ڕو. هۆکارى هەڵبژاردنى ئەم لێکۆڵینەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى تائێستا جێناوى نیشانە لەم دو زمانەدا بەراورد نەکراوە, هەرچەندە بەجیا لە هەردو زماندا لێکۆڵینەوەى لەبارەوە کراوە. سروشتى لێکۆڵینەوەکە وادەخوازێت, کە هەردو ڕێبازى پەسنى و بەراوردکارى پەیڕەو بکرێت, کەرەستە و نمونەى لێکۆڵینەوەکە, بۆ زمانى کوردى کرمانجى ناوەڕاست شێوەى سلێمانى, بۆ زمانى فارسیش سود لەزمانى ستاندەرى فارسى وەرگیراوە ئەم لێکۆڵینەوەیە پێکهاتوە لە دوبەش: لەبەشى یەکەمدا چەمک و پێناسەى جێناو و جۆرەکانى جێناو, پاشان جێناوى نیشانە و تایبەتییەکانى و ئەرکەکانى لەزمانى کوردىدا خراونەتە ڕو. لەبەشى دوەمدا جێناو و جۆرەکانى جێناو لەزمانى فارسىدا باس کراوە, پاشان جێناوى نیشانە و تایبەتییەکانى و ئەرکەکانى لەم زمانەدا خراوەتە ڕو, هەر لەم بەشەد لەهەردو زماندا بەراورد کراون. لەکۆتایشدا گرنگترین ئەنجام دیاریکراون, پاشان ئەو سەرچاوانەى بۆ لێکۆڵینەوەکە سودیان لێ وەرگیراوە, لەگەڵ کەرتەى لێکۆڵینەوەکە بەزمانى فارسى و ئینگلیزى. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_102444_27be7b9fc232ee191b8e6b8126234618.pdf