%0 Journal Article %T دژواتا لە شیعرى کوردیدا (دیوانى قانع) بە نموونه %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Ahmed, Dilman Qadir %A Faraj, Trefa Mohamed %D 2020 %\ 01/01/2020 %V 6 %N 4 %P 45-52 %! دژواتا لە شیعرى کوردیدا (دیوانى قانع) بە نموونه %K دژواتا %K دژیەک %K شیعر %K قانع %R 10.24271/garmian.196403 %X دژیەک یان (دژواتا) وەکو یەکێک لە هونەرەکانى کە زانستى ڕەوانبێژى بەگرنگییەوە لە جوانکردنى واتایی دەقدا ئاوڕى لێداوەتەوە، هەر بەو شێوەیەش شاعیرانى کورد بە گشتى و (قانع) بەتایبەتى ئاوڕیان لەم هونەرە (دژیەک) بۆ بنیاتى وێنەى دەقەکانیان داوەتەوە. ئەوەندەى ئەم توێژینەوەیە بۆى چووەو درکى پێکردووە، قانعیش وەکو شاعیرانى پێش خۆى و هاوچەرخی لەگرنگى ئەم هونەرە گەیشتووەو لە زۆرێک لە دەقەکانیدا بەکارى هیناوە، ئەوەش بەڵگەى ئەوەیە کە شیعرى کوردى هەتا قۆناخى شاعیر(قانع)یش هونەرەکانى ڕەوانبێژى و بە دیاریکراویش (دژیەک)ى بە پێویستییەک بۆ بنیاتى دەق زانیوە. ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەى دووبەشدا کارى بۆ شیکردنەوەى وێنەى هەندێک نموونەى شیعرى (قانع) کردووەو چەند جۆرێکى (دژیەک)ى دەستەبەر کردووە، کە زیاتر دژیەکەکان لە دەوروبەرى بابەتى کۆمەڵایەتى و فەلسەفەى کۆمەڵایەتیدا دەسوڕێنەوە %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_102021_9052ace235c4d4ecc4a47158188ac52b.pdf