@article { author = {Muhammed, Bzhwean}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {6}, number = {5th Conferance of Human sciences}, pages = {50-63}, year = {2019}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/GARMIAN.5THC4}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {نیشانەکردنى دەربڕاوەگشتییەکان لەزمانى کوردییدا}, abstract_ku = { زمان گرنگییەکى لەڕادەبەدەری هەیە لەژیانى مرۆڤدا, تەنها مرۆڤ دەتوانێت زمان بەواتا فراوانەکەى بەکاربهێنێت و لە بونەوەرەکانى خوارخۆی جیابکاتەوە، زۆرجار مرۆڤ بەمەبەستى خۆپاراستن و مانەوە یان ڕێونکردن و شاردنەوەى شوێنپێی کارو کردەوەکانى لەدەوروبەرو کۆمەڵەکەى، چەمکەکانى ئاوەزیی، بەتایبەتیی بەتایبەتیی ئەو چەمکانەى لەبەر هەرهۆیەک بێت جێگەی مەترسین بۆ خودى خۆی و بەرامبەرەکانى لە فۆڕمى زمانی گشتییدا دادەڕێژێت و دەریدەبڕێت، ئەگەر لەڕستەدا تەلیسمە جیاواز و ئاڵۆزەکانى گشتێتیی و دۆزینەوەى فۆڕمە ئاوەزییە ڕاستەقینەکانى چەمکە ڕووتەکانى ئەم چەمکە گشتییانە لەخودى زماندا لێکۆڵینەوەیان تێدا نەکرابێت، ئەوا ناتوانرێت بەئاسانیی بەرەو تایبەتێتیی ببرێن، هەربۆیە گشتێتیی کۆمەڵە داتایەکی مارکەلێنەدراون و خەزنکردنیان ئاسانترە، لەبەر ڕۆشنایی وشەکانى زماندا بەڕوونى دیارە، کە زمانى مرۆڤ لەهەموو ئاستەکاندا دەربڕی گشتێتییە، بۆیە گشتێتیی گرنگە لەهەردوو ئاستی زمانگرتن و زمانپژاندا، ئەویش بەو مانایەى لەسەرەتادا فێربوون و زمانپژاندن بەگشتێتییەوە دەبەسترێتەوە. هەروەها مارکەلێدان / نیشانەکردن، کە مەبەستی سەرەکیی توێژینەوەکەیە، هەنگاونانە لە گشتێتییەوە بەرەو تایبەتێتیی، واتە چەمکێک لە گشتێتییەکەیدا زانیارییەک یان ناوەڕۆکێکیی فراوانتر دەگەیەنێت لەوشەکانى خوارخۆی، بەو مانایەى مارکەلێدان کردەى تێگەیشتن زیاد دەکات و مارکەلێدان نەبێت پەیوەندییەکان لەگشتێتییدا دەمێننەوە. لەلایەکى تریشەوە ئەو زمانانەى وشەى مارکەلێدراویان کەمە، زیاتر زیاتر پشت بە سیستمى دوپەلکى دەبەستن، کەتێیدا کەموکورتیی فەرهەنگیی لە نواندنى ڕێزمانییەکەیدا بە (مۆرفۆلۆژیی ، سینتاکس) پڕدەکاتەوە، هەروەها لەبەرئەوەى زۆربەى وشەکانى زمان مارکەلێنەدراون، لەچەند ڕێگایەکەوە زمان هەوڵیداوە تایبەتێتیی بە فۆڕمە گشتییەکان ببەخشێت، کە لە درێژەى توێژینەوەکەدا هەنگاوەکان خراونەتەڕوو.  }, keywords_ku = {طشتیَتیی,مارکةلیَدان,ثارافریَز,لیَکسیَم}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_91437.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_91437_4d6a75803b21a9dae31b73907d10b55f.pdf} }