@article { author = {Mustafa, Mustafa and Sdiq, Farouq}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {6}, number = {1}, pages = {324-337}, year = {2019}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.900}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {چالاکیی و سستیی مۆرفیمە بەندە ڕێسمانییەکانی کەتیگۆریی نا و لە نواندنى ئەرکە سینتاکسییەکانیاندا}, abstract_ku = {ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ خستنەڕووى چالاکیی و سستیی وەچەپۆلێکى دیاریکراو، لە مۆرفیمە گراماتیکییەکانى زمانى کوردیی، کە ئەوانیش (مۆرفیمە گراماتیکییەکانى کەتیگۆریی ناو)ن، بە هۆکارى بەرتەسکى سنورى ئەمجۆرە توێژینەوانە، بۆیە تەنها وەچەپۆلێکى دیاریکراومان هەڵبژاردووە و نەمانویستووە سەرجەم مۆرفیمە گراماتیکییەکانى زمانى کوردیی بخەینە بەرباس و لێکۆڵینەوەوە، بەڵکو لەم هەوڵەماندا دەمانەوێت تیشک و پرۆجێکتەرى کارەکەمان تەنها لەو مۆرفیمە گراماتیکییانە بدەین، کە لەگەڵ کەتیگۆریی ناودا کاردەکەن و قسەکەرى زمانى کوردیی بۆ دەربڕینى حاڵەتى جیاوازى ڕێزمانیی فرێزو ڕستەى زمانى کوردیی بەکاریاندەهێنێت، هاوکات مەبەستیشمان لە چالاکیی و سستیی لەم توێژینەوەیەدا ئاماژەکردنە بۆ چەمکى (بەکارهێنان) چونکە ئەوە ڕوونە، کە مۆرفیمە بەندە گراماتیکییەکان مۆرفیمگەلێکى ئەکتیڤن لە بینینى ڕۆڵە سینتاکسییەکانیاندا، بەڵام لە ڕووى بەکارهێنانەوە بۆ ئاخێوەرى زمان هەردوو فاکتەرى کات و شوێن دوو چەمکى بنەڕەتیی و گرنگن بۆ ئەکتیڤ بوون و پاسیڤ بوونى مۆرفیمەکان لەڕووى بەکارهێنانەوە. کەواتە جگە لە فاکتەرى فۆنۆلۆژیی و ڕێزمانى و شێوازیى لە دروستبوونى ئەلۆمۆرفەکانى مۆرفیمە جیاوازەکاندا، لایەنى سەرەکیی لە دیاریکردنى پلەى چالاکبوون و ناچالاکبوونى کەرەسەیەکى زمانییدا، فاکتەرى (بەکارهێنان)ە لە قسەکردن و نووسیندا، واتە ڕێژەى چەندبارەبوونەوەو سنورفراوانى بەکارهێنانى مۆرفیمێک لە لایەن کۆمەڵى ئاخێوەرانەوە پێناسی ئەکتیڤبوون و پاسیڤبوونى کەرەسەیەکى زمانیمان بۆ دەردەخات، لەپاڵ ئەمانەشدا بۆ مۆرفیمە گراماتیکییەکان پێڕەوبەندیی و ڕوونیی و فرەجاریش دەرخەرى پلەى ئەکتیڤبوون و پاسیڤبوونى مۆرفیمە گراماتیکییەکانن.هاوکات ڕێبازى توێژینەوەکەشمان، ڕێبازى پەسنى شیکاریی ئامارییە، هەوڵمانداوە قسەو بەڵگەکانمان بە ژمارەو ئامار شیبکەینەوەو بیخەینەڕوو. هەروەها لەم توێژینەوەیەدا میتۆدى (بەرهەمهێنان) بە بنەما وەرگیراوە، چونکە ویستوومانە ئەوە بخەینەڕوو، کە چۆن زمانەکەمان لەسەر بنەماى چەند مۆرفیمێکى بەندی گراماتیکیی دەتوانێت بێسنور حاڵەتى جیاوازى ڕێزمانى تایبەت بە (ناو – Noun) دروست بکات، لە کاتى قسەکردن و بەکارهێنانى ئەم مۆرفیمانە لەلایەن ئاخێوەرانەوە. لە کۆتاییشدا گرنگترین ئەنجام و لیستى سەرچاوەکان و پوختەى لێکۆڵینەوەکە خراوەتەڕوو.}, keywords_ku = {مۆرفێمى ڕێزمانیی کەتیگۆرى ناو,ناسراوکردن,نەناسراویی,کۆکردنەوە,بانگکردن,چالاکیی,سستیی,داتاو ئامار}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_89895.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_89895_ab30e34a761d5bf3ba0f230b67f2a695.pdf} }