@article { author = {باوةرِ, ئةحمةد}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {3}, number = {Khanaqine Conference}, pages = {302-324}, year = {2017}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.41}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {سه‌ربازییه‌کانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و ڕووسیاو به‌ریتانیاى گه‌وره‌دا 1914- 1920}, abstract_ku = {به‌رپابوونى جه‌نگى یه‌که‌مى جیهانى له‌ نێوان هه‌ردووبه‌ره‌ى هاوپه‌یمانان و وڵاتانى ناوه‌ندا ،  کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى و پێشهاتى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى به‌دواى خۆیدا هێنایه‌کایه‌وه‌ ، وڵاتى عێراق و ناوچه‌ کورنشینه‌کانى باشوورى کوردستانیش ، وه‌ک ناوچه‌یه‌کى ململانێى سیاسى و سه‌ربازى  له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ، دوور له‌ خواستى دانیشتوانه‌که‌ى ، که‌وته‌ به‌رلێشاوى داگیرکارى هێزه‌کانى ڕووسیاو به‌ریتانیاى داگیرکه‌ر له‌لایه‌ک و هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى له‌لایه‌کى تره‌وه‌ ، هاوکات ناوچه‌ى گه‌رمیان و خانه‌قینیش وه‌ک گۆڕه‌پانێکى سه‌ربازى له‌ نێوان وڵاتانى به‌شه‌ڕهاتوودا ، ئه‌وپه‌ڕى ماڵوێرانى و ئاواره‌یى و داگیرکارى به‌خۆیه‌وه‌ بینى ، به‌تایبه‌تى له‌ شارێکى ئاوه‌دانى وه‌ک خانه‌قینى ئه‌وکاته‌دا ، که‌ له‌لایه‌ن له‌شکرى داگیرکه‌رى ڕووسیاوه‌ به‌جۆرێکى ئه‌وتۆ تاڵانکرا ، که‌ بوو به‌ : (( مایه‌ى ترس و تۆقاندن )) ، هه‌روه‌ها بووه‌ مایه‌ى ناڕه‌زایه‌کى ئه‌وتۆى هۆز و خێڵه‌کانى ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌تى : (( باجه‌ڵان و شه‌ره‌ف به‌یانى و تاڵه‌بانى )) . به‌جۆرێک  هه‌ر : (( هه‌موویان واڕایان ده‌گه‌یاند ، که‌ هه‌ڵسوکه‌وتى ڕووسه‌کان ، ناڕه‌زایه‌کى زۆرى ناوه‌ته‌وه‌و بۆى هه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ى چۆڵکردنى وڵات و هاندانى دانیشتوان بۆیه‌ له‌ ترساندا هه‌ڵهاتن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى ، که‌ تورکه‌کان داگیریان کردبوون ... )) . جگه‌ له‌وه‌ش که‌سایه‌تیه‌کى سیاسى وه‌ک  گێرتروود لوسیان بیڵیش ( 1868 - 1926 )[i] له‌ نامه‌یه‌کى تایبه‌تى خۆیداو له‌ ڕێکه‌وتى ( 31ى ئابى 1918 )دا  ، که‌ بۆ باوکى ناردوویه‌تى ، زیاتر ڕوونى ده‌کاته‌وه‌ ، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌ به‌شێکیدا ده‌نووسێت : رووس به‌ شێوه‌یه‌ک کوردستانى وێران کردووه‌ ، که‌ ناچێته‌ ئه‌قڵه‌وه‌و زستانى ڕابردوو هێند کاریگه‌ریى داگیرکردنى ڕووسى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ ، که‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى هه‌روڵاتێکه‌ تووشى وێرانکارى جه‌نگ بووبێت [ii]. ته‌نانه‌ت له‌ به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانیشدا و به‌تایبه‌تى له‌ نێو هۆزێکى وه‌ک : ( سنجاوی )دا ، که‌ پێشتر لقێکى سه‌ر به‌ هۆزى ناسراوى ( زه‌نگه‌نه‌ ) بوون گه‌وره‌ترین تاڵانى و ئاواره‌یى و تاوان و زوڵمى بێ وێنه‌یان ئه‌نجامدا [iii]. له‌ هه‌مانکاتیشدا دواتر ناوچه‌که‌ له‌ڕووى سروشتى داگیرکارییه‌وه‌ ، که‌ ڕووبارى ( سیروان ) واى لێ کردبوو ،  ببێته‌ دوو ناوچه‌و دووبه‌ره‌ى دژ به‌یه‌که‌وه‌ ، ناوچه‌ى خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى ، که‌ پێشتر سه‌ر به‌ ویلایه‌تى به‌غداو ماوه‌یه‌کى زۆر که‌تبووه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌کانى ڕووسیاى داگیرکه‌رو دواتریش هێزه‌کانى به‌ریتانیاى هاوپه‌یمانیه‌وه‌ ، به‌ڕاده‌یه‌ک به‌ریتانیاش لاى خۆیه‌وه‌ زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌کرده‌وه‌ به‌وه‌ى ، که‌ ئه‌مه‌یان ده‌بێته‌ پشتوێنه‌یه‌ک بۆ پاراستنى شارى به‌غداد ، به‌تایبه‌تى له‌وکاته‌ به‌دواوه‌ ، که‌ هێزه‌کانى داگیرکه‌رى به‌ریتانیا به‌سه‌رۆکایه‌تى جنه‌راڵ ستانلى مۆد شارى به‌غدایان له‌ڕێکه‌وتى ( 11ى مارتى 1917 ) دا ، خسته‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و ڕکێفى خۆیانه‌وه‌[iv]. له‌گه‌ڵ ناوچه‌ى گه‌رمیانى سه‌ر به‌ویلایه‌تى مووسڵ ، که‌ تاڕاده‌یه‌ک له‌وده‌مانه‌دا هه‌موو ناوچه‌کانى کفرى و که‌لارو ده‌شتى شێروانه‌و پێوازو ده‌وروبه‌ى ئێستاى ده‌گرته‌وه‌ ، که‌ تاڕاده‌یه‌کى زیاتر هێشتا ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى به‌سه‌ره‌وه‌ بوو ، که‌ ده‌کرێت له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ، که‌ له‌ دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى پێکهاتووه‌ ، زیاتر بایه‌خیان پێ بده‌ین و له‌سه‌ریان بدوێین :}, keywords_ku = {}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66309.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66309_e73d55eee1542bcabb1d774e82994c5c.pdf} }