@article { author = {Moradi, Adham and سعیدی, مدرس}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {3}, number = {Khanaqine Conference}, pages = {289-301}, year = {2017}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.40}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {جۆگرافیای مێژوویی شاری حلوان}, abstract_ku = {حلوان شارێکی کۆن و مێژووی ناوچەی گەرمیان،لە سەر ئەو ڕێگا سەرەکیانە هەڵکەوتبوو کە شارە گرنگەکانی فەلاتی ئیران وەکوو ڕەی و هەمەدانی بە عێراق و دەشتی مێزۆپۆتامیا دەبەستەوە. ئەم شارە لە سەردەمی پێش ئیسلام خۆسرەو شاد فیروزی پێ دەگوترا و ناوەندی ناوچە  یان " کورە"یەکی گرنگ بوو کە شارەکانی وەک خانەقین و ئەربل(هەولێر) سەر بەم ناوچەیە بوون. شاری حلوان پاش هاتنی ئیسلامیش ماوەیەک گرنگی و گەشانەوەی خۆی  کە بەرهەمی هەڵکەوتن لەسەر ڕێگا بازرگانیەکان بوو، پاراست. لەم سەردەمەدا سەرچاوەکان بە شارێکی گەورە ناوی لێ دەبەن کە خەڵکەکەی ئامێتەیەک لە نەتەوەکانی عەرەب و کورد و فارس بوون و لە دەورووبەری شارەکەشدا هۆزە کوردە ڕەوەندەکان دەژیان. بەڵام لە نزیک نیوەی سەدەی چوارەم کۆچی بەولاوە، سەرچاوەکان لە ئاماژەیک بۆ کەمبوونەوەی بایەخ و گرنگی حلوان، دستەواژەی " شارۆچکەیان" دەربارەی بە کار هێناوە. ڕەوتی کەم بوونەوەی بایەخ و گرنگی شاری حلوان کە لە نیوەی سەدەی چوارەمی کۆچیەوە دەستی پێ کردبوو، لەگەڵ ڕوودانی چەند بوومەلەرزەیەکی گەورە لە ناوچەکە، بەتایبەت لە ساڵەکانی 375 و 543 ک ، خێراتر بوو، بە شیوەیەک کە دوای ئەمە ناوی حلوان بە دەگمەن لە سەرچاوەکاندا هاتووە و لە کاتی ناوهێنانیشیدا، سەرچاوەکان زۆرتر ناوچەیەکیان لا مەبەست بووە نەک شارێکی ئاوەدان.}, keywords_ku = {حلوان,جۆگرافیای مێژووی,شار,گەرمیان}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66308.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66308_0a6f771079216d815a4a999cdeac3b07.pdf} }