@article { author = {ڕەشید, دەشتی and Garib, Dlshad and محمد, یادگار}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {7}, number = {3}, pages = {1-24}, year = {2020}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.2070301}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {به‌کارهێنانى شێوه‌زارى خانه‌قین له‌ پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى بێته‌لدا توێژینەوەیەکی مەیدانییە}, abstract_ku = {(مۆبایل) لەبەرهەمە نوێیەکانی(تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن)ـە، پێگەیەکی گرنگی لەژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگەدا هەیە و ڕۆژانە تاکەکان بۆ مەبەستی جۆراوجۆر لەنێوان خۆیان و دەوروبەریان بەکاریدەهێنن. (شێوەزاری خانەقین)ـیش؛ لەشێوەزارە گرنگ و دیارەکانی زمانی کوردییە و ژمارەیەکی زۆر لەبەکارهێنەر لەڕێگەی (مۆبایل)ـەوە بەکاریدەهێنن. لەو پرسە گرنگانەشە کەڕەنگبێت تائێستا کەمترین ڕۆشنایی زانستیی خرابێتەسەر. کێشەی سەرەکی توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەیە لەئاستی بەکارهێنانی مۆبایل لەشێوەزاری خانەقیندا، هەروەها ڕۆڵی بەکارهێنانی مۆبایل لەگەشەپێدان، دەوڵەمەندکردن و بەزیندوو هێشتنەوەی ئەو شێوەزارەی زمانی کوردی. لەپاڵئەوەشدا؛ توێژینەوەکە ئامانجی ئەوەیە بگات بە: زانینی پاڵنەرە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لای ئاخێوەرانی شێوەزاری خانەقین، پاشان دەرخستنی سوودە بەدەستهاتوەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی مۆبایل لەشێوەزاری خانەقیندا. ئەم توێژینەوەیە لە(توێژینەوە وەسفیی)ـەکانە و ڕێبازی (ڕوپێوی) بەبەکارهێنانی (فۆرمی ڕاپرسی) تێدا بەکارهاتوە. (کۆمەڵگەی توێژینەوە) بریتیە لە(هاوڵاتیانی کورد زمان/ شێوەزاری خانەقین) لەهەردوو ڕەگەزی (نێر، مێ‌) لەسەنتەری شاری خانەقین، بۆ (نمونەی توێژینەوە)کەش؛ سامپڵی (هەڕەمەکی مەبەستدار) بەوەرگرتنی (66) هاوڵاتی لەهەموو چین و توێژەکانی شاری خانەقین وەرگیراوە لەماوەی نێوان (15/2/2020  - 1/4/2020). لەئەنجامە بەدەستهاتوەکانی توێژینەوەکە: زۆرینەی بەرتوێژان ڕۆژانە لەپێنج کاتژمێر بۆ سەرەوە مۆبایل بۆ کاری جۆراوجۆر: (تۆڕی کۆمەڵایەتی، نامەگۆڕینەوە) بەکاردەهێنن، بەڵام بۆ کاری پەیوەندیکردن (ئاخاوتن)، ڕۆژانە (کەمتر لە 10 خولەک) مۆبایل بەکاردەهێنن. زۆربەی بەرتوێژان، کە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەیان گرتوە، پێیانوایە (بەڵێ‌) پەیوەندیی تەلەفۆنی لەڕێگەی مۆبایلەوە، ڕۆڵی گرنگی لە گەشەپێدان و دەوڵەمەندکردن و بەزیندوهێشتنەوەی شێوەزاری خانەقین بینیوە. لای زۆرینەی بەرتوێژان کەپلەی یەکەمیان گرتوە، (پاڵنەری مەعریفی – ناسەوانی: بۆ بەهێزکردنی لایەنی مەعریفی) لەسەرو هەمو پاڵنەرە دەرونی کۆمەڵایەتیەکانی ترەوەیە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لەشێوەزاری خانەقین، هەروەها هەریەک لەپاڵنەرەکانی (پاڵنەری زمان: بۆ گرنگیدان بەشێوەزاری خانەقین)،(پاڵنەری ناوچەیی: جۆریکە لە شانازیکردن بە ناوچەکەمەوە) و (پاڵنەری خۆشی بەخشین: بۆ چێژوەرگرتن و کاتبەسەربردن) لەپلەی دووەمدا دێن. زۆرینەی بەرتوێژان لە پلەی یەکەمدا، (بۆ پاراستنی شێوەزاری خانەقین و گواستنەوەی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر) سوودیان لەتێرکردنی پێداویستیەکانیان لەڕێگەی بەکارهێنانی مۆبایل لەشێوەزاری خانەقین وەرگرتوە، هەروەها پلەی دووەمیان (تێرکردنی لایەنی دەروونی‌و هەستکردن بە پشووی دەروونی: کاتێک بە شێوەزاری خانەقینی دەدوێن هەست بە پشووی دەروونی دەکەن) و پلەی سێیەمیش (تێرکردنی لایەنی ویژدانی: کاتێک هەندێک پەیوەندیی تەلەفۆنی بە شێوەزاری خانەقینی گفتوگۆ دەکەن، هەست بە ئاسودەیی ویژدان دەکەن).}, keywords_ku = {بەکارهێنان,شێوەزار,شێوەزاری خانەقین,پرۆسەی پەیوەندیکردن,پەیوەندی بێتەل}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_119854.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_119854_476cd9a14d96088b4d4d12c1eb14db4e.pdf} }