سەرکار حمد خدر؛ کامران طاهر سعید
پوخته
گرفتی پاشماوە رەقەکان و چۆنیەتی بەرێوەبردن و چارەسەرکردنیان لە ئێستادا بە یەکێک لە گرفتە جیهانیەکان ...
زیاتر بخوێنەوە
گرفتی پاشماوە رەقەکان و چۆنیەتی بەرێوەبردن و چارەسەرکردنیان لە ئێستادا بە یەکێک لە گرفتە جیهانیەکان دادەنرێت بەهۆی ئەوکاریگەریە بەرفراوانەی کە پاشـماوە رەقەکان هەیانە لەسەر ژینگە و تەندروستی کۆمەڵگا، بەهەمان شێوە، لە شاری ڕانیە ئەم گرفتە بەروونی بەرچاو دەکەوێت. لەم سۆنگەیەوە، لەم توێژینەوەیەدا هەڵسەنگاندن دەکەین بۆ مەترسی پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی لە شاری ڕانیە لە ژێر کاریگەری پاشماوە رەقەکان بە بەکارهێنانی مۆدێلی DRASTIC کە یەکێکە لەو میتۆدانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لەم بوارەدا. توێژینەوەکە پشتی بەستوە بە داتای مەیدانی و نوسینگەیی، هەردوو میتۆدی وەسفی و شیکاری ئاماری بەکارهێناوە بۆ گەیشتن دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە. لەکۆتاییدا ئەم توێژنەوەیە گەیشتوە بەو دەرئەنجامەی کە ئاستی مەترسی پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی لە شاری ڕانیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆرێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هیچ بەشێک لە ناوچەی لێکۆڵینەوە ناکەوێتە چوارچێوەی پۆلێنی ئاستی مەترسیداری بەرز، بەجۆرێک %80 لە رووبەری شارەکە پۆلێنکراوە بە ئاستی مەترسیداری نزم و زۆر نزم، %20 پۆلێنکراوە بە ئاستی مەترسیداری مام ناوەند لەرووی مەترسی پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی.