ڕەنج نەوزاد تۆفیق
پوخته
ئەم توێژينەوەیە تايبەتە بە ڕۆڵ وگرنگی گەرووە دەرياییەکان لە سياسەت وئابووری وململانێی نێودەوڵەتی، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژينەوەیە تايبەتە بە ڕۆڵ وگرنگی گەرووە دەرياییەکان لە سياسەت وئابووری وململانێی نێودەوڵەتی، لێرەدا گرنگی جيوپۆلەتيکی وجيوئابووری وجيوستراتيژی گەرووی دەريایی بە گشتی، وگەرووی مەلەکە بە تايبەتی، دەخرێتە ڕوو. ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ تێگەيشتن لە بەشێک لە سياسەت وململانێ نێودەوڵەتيەکان ودەروازەیەکە بۆ تێگەيشتن لە زۆرێک لە ستراتيژ وڕەفتاری دەوڵەتان.
توێژينەوەکە لە پێشەکيەک ودوو بەش ودەرئەنجامێک پێکدێت، لە بەشی یەکەمدا، سەرەتا چەند پێناسەیەکی گەرووە دەرياييەکان، لە ڕەهەندی جياوزەوە، دەخرێتە ڕوو. پاشان باس لە پەيوەندی گەرووە دەرياييەکان بە ئاسايشی (وزە)وە دەکرێت، دواتر گرنگی دوو لە ديارترين گەرووە دەرياییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وجيهان (گەرووی هورمز وباب المندب) ئاماژەی پێدەدرێت وهەر وەها ئاماژەیەکی خێراش بەو ململانێيە سياسی وسەربازيانە دەدرێت کە لە لایەن چەندين دەوڵەتەوە ئەنجامدەدرێت بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر ئەو دوو گەرووە دەرياییەدا. بەشی دووەمی توێژينەوەکە تەرخانە بۆ گەرووی مەلەکە، گرنگی جوگرافی وئابووری وجيوپۆلەتيکی ئەم گەرووە بە شێوەیەکی گشتی دەخرێتە ڕوو، پاشان تيشک دەخرێتە سەر ڕۆڵ وپێگەی گەرووی مەلەکە لە پەيوەندی وململانێی نێوان ئەمريکا وچين، یاخود ئەو بايەخە گەورەیەیی کە ئەو دوو دەوڵەتە دەيدەن بە گەرووی مەلەکە