Abstract
پوختەی توێژینەوەئەم توێژینەوە ناونیشانی (پێناسەکردنەوەی زمان لە گۆشەنیگای ئاستەکانییەوە، زمانی کوردی ...
Read More
پوختەی توێژینەوەئەم توێژینەوە ناونیشانی (پێناسەکردنەوەی زمان لە گۆشەنیگای ئاستەکانییەوە، زمانی کوردی بە نمونە) بۆ دانراوە، ئاشکرایە، زمان جۆری زۆرە وەک ( زمانی ئاماژە، زمانی غەریزەیی، زمانی هزریی ..تاد،) بەڵام ئەم جۆرە زمانانە لێرەدا توێژینەوەیان لەسەر ناکراوە، بەڵکو مەبەستمان بەرهەمی زمانە، کە ئاخاوتن و دەربرینەکانی دەگرێتەوە، کە بە دەم گۆدەکرێن و بە گوێ دەبیسترێن، یان بە دەست دەنوسرێن و بە چاو دەخوێنرێنەوە، لێرەوە زمان وەک ئامرازێک بینراوە، بۆ ئەوەی مرۆڤ بیربۆچوونی خۆیی پێدەربرێت.توێژینەوەکە لە دوو بەش پێکهاتووە: لە بەشی یەکەمدا تێۆری ئاستەکانی زمان (پێکهاتەکانی زمان) لە روانگەی بیرورایی پسپۆرانی پیێشووتر و زانایانی زانستی زمانەوە توێژینەوەی لەسەرکراوە، هاوکات رێبازی ناوەکان و چۆنییەتی کارکردن لەسەر وشە و ناو و ناونان و دووبارەناونانەوە - خراوەتەروو، هەوڵدراوە بەپێی رێبازێکی وەسفی و شیکاریی ئەنجامی زانستی ورد بەرهەم بهێنرێت.بەشی دووەم، بەشێکی کارەکییە، هەوڵدراوە بەپێی دەربڕاوی زمانی کوردی شیکردنەوەی ورد و سەلماندنی بیروراکان بخرێنەروو، لە چێوەی زانست و بۆ زیاتر روونکردنەوەی بابەتەکەیش، لە روانگەی ئایینییەوە نمونەکان شیکردنەوەیان بۆ کراوە، لە کۆتای توێژینەوەکەشدا بە شێوەیەکی زانستی پێناسەیەی زمان کراوە و یەکێک لە ئەو ئەنجامەنەیش کە پێگەیشتووین ئەوەیە: زمان لە ناو پێکدێت و ناوەکانیش جیاکەرەوەی زمانەکانن و خودی زمانەکانیش پێکدێنن، ئەرکی کؤمەڵایەتی زمانیش زیاتر ناونان و دووبارە ناونانەیەوە، لە کۆتایشدا ئەنجام و لیستی سەرەچاوەکان دانراوە.