کانیاو بکر عبدالله؛ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ڕه‌شید میره
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (وێنەی شیعریی لە شیعرەکانی"سالم" دا)، تێیدا هه‌وڵدراوه وەڵامی ئەم پرسیارانە ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (وێنەی شیعریی لە شیعرەکانی"سالم" دا)، تێیدا هه‌وڵدراوه وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێته‌وه: مەبەست لە وێنەی شیعریی چییە؟ جۆرەکانی وێنەی شیعریی کامانەن؟ سەرچاوەکانی وێنەی شیعریی چین؟ بۆ ئه‌وه‌ش، وێنەی شیعریی و سەرچاوەکانی وێنەی شیعریی و جۆرەکانی وێنەی شیعریی، کراونه‌ته پێوەر له شیکردنەوەو ڕاڤەکردنی وێنەی شیعریی لە شیعرە کوردییەکانی "سالم" دا.
توێژینەوەکه، که به‌پێى ڕێبازی (وەسفیی شیکاری) ئه‌نجامدراوه، لە دوو بەشی سەرەکی و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان پێکهاتووە. بەشی یەکەم: تێڕوانینێکی گشتییه دەربارەی وێنەی شیعریی، که دوو پار له‌خۆده‌گرێت، پاری یەکەم بۆ زاراوەو چەمکی وێنەی شیعریی، پاری دووەمیش بۆ تێڕوانینی ڕەخنەگران و لێکۆڵەران دەربارەی وێنەی شیعریی و بایەخی وێنەی شیعریی، ته‌رخانکراوه. بەشی دووەمیش، تایبه‌ته به وێنەى شیعریی لە شیعرەکانی "سالم"دا، که له سنورى دوو پاردا کارى تێدا کراوه، له پاری یەکەمدا، جه‌ختکراوه‌ته سه‌ر سەرچاوەکانی وێنەی شیعری لە شیعرەکانی " سالم"دا، له پاری دووەمیشدا، جۆرەکانی وێنەی شیعریی لە شیعرەکانی "سالم"دا دیاریکراون و نموونه‌یان بۆ هێنراوه‌ته‌وه. لە کۆتایشدا، ئه‌نجامه‌کانى توێژینەوەکە له چەند خاڵێکدا خراونەتەڕوو.