دارا حه‌مید محه‌مه‌د
پوخته
بنیاتى زمان له ده‌قدا سه‌رچاوه‌ى هێز و کاریگه‌رى و ئێستاتیکاى ده‌قه، سێمانتیکى ده‌ق له پته‌وى ...
زیاتر بخوێنەوە
بنیاتى زمان له ده‌قدا سه‌رچاوه‌ى هێز و کاریگه‌رى و ئێستاتیکاى ده‌قه، سێمانتیکى ده‌ق له پته‌وى پێوه‌ندییه گراماتیکییهکان و ڕێکه‌وتنه واتاییه‌کانى نێوان کهتیگۆرییه فه‌رهه‌نگییه‌کانى ڕسته‌کانى ده‌قه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت، هه‌ڵبه‌ت دروستى پێوه‌ندییه گراماتیکییهکان له پابه‌ندبوون به سینتاکسه‌وه ده‌ئافرێنرێت، هه‌رچى مه‌به‌سته پراگماتیکییهکانى ده‌قیشه ئه‌وا له زمانى به‌کارهێنراوى ده‌قه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، به‌وپێیه بنیاتى زمان ده‌بێته بناغه‌یه‌کى سه‌ره‌کیى بنیاتى ده‌ق، زمانى تێکست هه‌ڵگرى چه‌ند سیما‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌که، پابه‌ندبوون یان لادانى سینتاکسى ڕۆڵ له ستراکچهریدا ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش ڕۆڵى له بنیاتى ده‌ق و فه‌راهه‌مبوونى ههردووجۆرى واتاى سێمانتیکى و پراگماتیگیدا هه‌یه. سینتاکسى ده‌ق و بنیاتى واتا زۆرجار سه‌رچاوه‌ى گرفتێکى زمانییه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، که به‌ناونیشانى (بنیاتى زمان و واتا له شیعرى له‌تیف هه‌ڵمه‌تدا)وه‌یه و به‌پێى میتۆدى په‌سنى شیکهرهوهیى ئه‌نجامدراوه، له‌دوو به‌شدا هه‌وڵى چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌ى داوه، سه‌ره‌تا و ده‌ستپێک باس له بنیاتى زمان و ئه‌رکى زمان له‌ده‌قدا و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى زمانى شیعرى کراوه، دواتریش سیگمان هێما و واتا لهتهوهرێکدا باسى لێوه‌کراوه، سامپڵه‌کانیش له دوو دیوانى شیعرى له‌تیف هه‌ڵمه‌ت وه‌رگیراون