Zhelwan Ahmed
پوخته
ساڵانی نێوان 1979 تاوەکو ساڵی 1988 بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە باشووری کوردستان، ساڵانێکی پڕ ڕووداو ...
زیاتر بخوێنەوە
ساڵانی نێوان 1979 تاوەکو ساڵی 1988 بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە باشووری کوردستان، ساڵانێکی پڕ ڕووداو و گۆڕانکاری سیاسیی و سەربازی بوون، چەندین حزب و ڕێکخراوی سیاسیی عێراقی و کوردی لە دژی حکومەتی عێراقی مژۆڵی بەرەنگاری و کاری چەکداری بوون، ئەمە وایکردبوو لە لایەکەوە هەمەچەشنی و فرە ئایدۆلۆجی و پلۆرالیزم بە شۆڕشەکە ببەخشێت و لە لایەکی تریشەوە دەبووە مایەی دروستبوونی پەیوەندی لەنێوان ئەم لایەنانەدا، کە لە هەندێک حاڵەتدا باش بوون و کاری دروستبوونی بەرەی لێکەوتەوە و لە هەندێک حاڵەتی تریشدا بە پێچەوانەوە بووە مایەی دروستبوونی شەڕی ناوخۆ و کوژرانی دەیان کەسی لایەنە بەشەڕهاتووەکان، کە هەریەکێکیشیان چەندین پاساوی بۆ سەپاندنی شەڕ بەسەر لایەنەکەی تردا دەهێنایەوە، یەکێک لەو بواری پەیوەندییانە بریتی بوو لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعیی عێراق کە تازە هاتبوە دەرەوە و دەستیکردبوە کاری چەکداری، بۆدەرخستن و ڕوونکردنەوەی ئەو پەیوەندییە و ئەو ڕووداوە سیاسییانەی پەیوەست بەم بابەتە ناونیشانی توێژینەوەکە (پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعیی عێراق لە نێوان ساڵانی 1979-1988)مان دانا، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە بەشێوەیەکی زانستیی و ئەکادیمیی ئەو پەیوەندییانە لەنێوان ئەو دوو پارتە سیاسیەدا لەو قۆناغەدا دەربخەین.