ٍSalah Kanabi Ismaiel؛ Aso Nariman Subhan
پوخته
نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین دوورگه‌کان، به‌وه جیاده‌کرێته‌وه که ...
زیاتر بخوێنەوە
نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین دوورگه‌کان، به‌وه جیاده‌کرێته‌وه که بیابانێکی وشک وسه‌رچاوه‌یه‌کی که‌م ئاوی هه‌یه.به‌هۆی سروشت وشوێنکهیهوه، دانیشتوانه‌که‌ی به شێوه‌ی خێڵایه‌تى و ده‌شته‌کی (به‌ده‌وی) ژیاون، ئه‌مه‌ش هۆکار بووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لهپێششدا نه‌هاتۆته بوون. هۆزه جیاوازه‌کان له ململانێی به‌رده‌وامدا بوونه له‌گه‌ڵ یه‌کتر و به‌م شێوه‌یه‌ش سیسته‌مه خێڵگهرایهکه پێش گه‌یشتنی ئاینى ئیسلام کۆنترۆڵی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی کردبوو،.له‌گه‌ڵ هاتنی ئاینى ئیسلام، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتی سیاسى و ئاینیه‌وه سیسته‌می خێڵه‌کی که‌م بکاته‌وه،ئه‌مه‌ش له‌کاتی ژیانیدا ڕوویداوه، به‌ڵام پاش مردنی خێڵ دووباره بهبههێزتر ده‌رکه‌وتۆته‌وه، دهستیخستۆته نێو سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه.به تێپه‌ڕبوونی کات، ململانێی خێڵه‌کی وێنای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان کردوه،تاڕاده‌یه‌ک بووه یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی دوڵهتهکه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى عوسمانی کوڕی عه‌ففان و هه‌وڵه‌کانی بۆ خزمه نزیکه‌کانی (خزم له‌ڕێی خوێنه‌وه)به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.ئیتر له‌وکاته‌وه،کۆشش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات هزری خێزانه قورهیشییهکانی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی داگیرکردووه، به‌تایبه‌تی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ى ئومه‌وی و عه‌باسییه‌کاندا.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دابه‌شکراوه بۆ دوو به‌ش:به‌شی یه‌که‌م ده‌کۆڵێته‌وه له‌وه‌ى چۆن خه‌لیفه عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب گه‌یشتۆته خه‌لافه‌ت، پاشان شه‌ڕی جه‌مه‌ل و هۆکارى ئه‌و دوژمنکاریانه بۆ عه‌لی.
به‌شی دووه‌م ده‌کۆڵێته‌وه له جه‌نگی سهففهین، هه‌وڵه‌کانی موعاویه بۆ بێهێزکردنی عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب،وکۆشش له‌نێو موسڵمانه یه‌که‌مینه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ى له‌دواى هێرشکردنه سه‌ر مه‌ککه موسڵمان بوون.