Azee Azad Abobaker
پوخته
لە کاتێکدا کە شەڕی سوریا پێدەنێتە هەشتەمین ساڵی خۆیەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتگیرییەکانی خۆی ...
زیاتر بخوێنەوە
لە کاتێکدا کە شەڕی سوریا پێدەنێتە هەشتەمین ساڵی خۆیەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتگیرییەکانی خۆی لە حکومەتی سوریا و ڕووبەڕووبونەوەی هێزە چەکدارەکانی دژ بەم حکومەتە بەردەوامە و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا هەموو هەوڵ و تواناکانی خۆی بۆ پشتیوانی لە دەوڵەتی سوریا و مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بەکارهێناوە. دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ڕەواییدان بە بەشداریکردنی ئێران لەم شەڕەدا، چەندین وردەگوتاریان بەکارهێناوە کە لە بنچینەدا بۆ گوتاری سەرەکی شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ دەگەڕێنەوە. پرسیاری سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە گوتاری زاڵی ئێران بۆ بەشداری لە شەڕی سوریا چییە و سەرچاوەی ئەم گوتارە بۆ کوێ دەگەڕێتەوە؟ لەم توێژینەوەیەدا، میتۆدی مێژوویی-سیاسی، بەپشتبەستن بە سەرچاوەکانی کتێبخانە، توێژینەوەی زانستی و لێدوانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ شیکردنەوەی گوتارەکان، بەکارهاتووە. توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئوسوڵگەرایی، گوتاری زاڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ شەڕی سوریا و چەمکی قوڵایی ستراتیژی لە گوتاری دەسەڵاتدارانیدا، زۆرترین بەکارهێنانی بۆ ڕەواییدان بە بەشداریکردنی ئێران هەیە.