Omed Hamabaqi Hama ameen
پوخته
ئامانج له ئه‌نجامدانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتی یه له دیاریکردنى ئه‌و مه‌ترسیه جیۆمۆرفیانه‌ی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانج له ئه‌نجامدانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتی یه له دیاریکردنى ئه‌و مه‌ترسیه جیۆمۆرفیانه‌ی که‌ڕوو ده‌دات له‌سه‌ر ڕێگای سه‌یدسادق - پێنجوێن و ده‌ست نیشانکردنى هۆکاره‌کانى دروست بوونى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ن ، سه‌ربارى دیاریکردنى جۆر‌و شوێنى مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر ڕێگاکه ، بۆ گه‌یشتن به ئامانجیش پرۆگرامى سیستمى زانیاریه جوگرافیه‌کان ( GIS 10.0)و مۆدێلى به‌رزى و نزمى ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه به وردبینى ( 30 م ) له مانگى ده‌ستکردى لاندسات به‌کارهاتووه به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى نه‌خشه‌ى جیۆلۆجى و به‌رزى و نزمى و لێژى ناوچه‌که پاشان سه‌ردانى مه‌یدانى ڕێگاکه کراوه بۆ دیاریکردنى جۆرى مه‌ترسیه‌کان و وێنه گرتنیان له‌هه‌مان کاتدا به‌کارهێنانى ئامێرى(GPS)بۆ دیاریکردنى شوێنى مه‌ترسیه جیۆمۆرفیه‌کان ، له‌هه‌مان کاتدا هاوتاکردنى شوێنى ڕوودانى مه‌ترسیه جیۆمۆرفیه‌کان له‌گه‌ڵ جیۆلۆجیاى ناوچه‌که و لێژى ڕووى زه‌ویه‌که‌ى، له کۆتایدا دانانى چاره‌سه‌ر و پێشنیارى گونجاو بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسیه‌کان و پاراستنى سه‌لامه‌تى گیانى و ماڵى هاوڵاتیان.