Mohammed Hussein Ahmed
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (ڕۆڵی زمانی عەرەبی لە دەوڵەمەندکردنی فهرههنگی زمانی کوردیدا خواستنی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (ڕۆڵی زمانی عەرەبی لە دەوڵەمەندکردنی فهرههنگی زمانی کوردیدا خواستنی وشە بەنمونە) هەوڵێکە بۆ دەرخستنی ڕۆڵی وشەو زاراوە خوازراوە عەرەبییەکان لە پەیوەندییە واتاییەکانی نێوان وشەکانى زمانی کوردیدا. توێژینەوەکە لە دو تەوەری سەرەکی پێکهاتوە: تەوەری یەکەم: کاریگەری و ململانێی نێوان زمانەکان بەگشتی و کاریگەری زمانی عەرەبی بەسەر زمانی کوردییەوە بەتایبەتی خراوەتە بەرباس، هەروەها خواستنی وشەی عەرەبی و کاریگەری لەسەر گۆڕانی واتا لە زمانی کوردیدا باس کراوە. تەوەری دوەم: باسی پەیوەندی واتایی نێوان وشەکان کراوەو و ڕۆڵ و گرنگی وشە خوازراوەکان لە پێنج پەیوەندی واتایی (هاوواتایی، دژواتایی، فرەواتایی، هاوبیژی،بواری واتایی) ڕونکراوەتەوەو لێی کۆڵراوەتەوە. لە کۆتاییشدا گرنگترین ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان و پوختەی توێژینەوەکە بە ههردو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی خراونەتەڕو.