Aria Yaseen Abdullah
پوخته
ئه‌م توێژینه‌ویه، که له‌ژێر ناونیشانى(شێوازى قسه‌کردنى رۆژانه‌ى گه‌نجان له ئه‌مڕۆدا) ئەنجامدراوە، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌ویه، که له‌ژێر ناونیشانى(شێوازى قسه‌کردنى رۆژانه‌ى گه‌نجان له ئه‌مڕۆدا) ئەنجامدراوە، هه‌وڵدانێکه بۆ تیشکخستنه سه‌ر شێوازى قسه‌کردنى رۆژانه‌ى گه‌نجانى ئه‌م سه‌رده‌مه. توێژینه‌وه‌یه‌که ده‌چێته خانه‌ى زانستى زمانى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و ته‌نها له چوارچێوه‌ى ئاخاوتندایهو به رێبازى پهسنیى و به‌ڕێگاى (روپێوى) و به شێوه‌یه‌کى کاره‌کى ئه‌نجامدراوه له رێگاى به‌کارهێنانى فۆرمى راپرسیه‌وه, که له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکى پسپۆڕ‌و زمانه‌وانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ کراوه, پاشان دابه‌شکراوه به‌سه‌ر بهرتوێژاندا, که توێژى گه‌نجانى زانکۆن, له‌ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وتووه, که ئه‌م توێژه رێژه‌یه‌کى زۆر وشه‌ى بییانى له قسه‌کردنى رۆژانه‌یاندا له‌نێوخۆیان به‌کارده‌هێنن, توێژینەوەکە بۆیدەرکەوتوە، سۆشیاڵ میدیا رێگاخۆشکهربووه بۆ ئه‌م دیارده‌یه, کهلهرێگایهوه وشه‌کان په‌ره‌یسه‌ندووه و به‌رچاوو گوێیان که‌وتووه, له‌لایه‌کى تریشه‌وه بارى ده‌روونیى گه‌نجان و به‌که‌م ته‌ماشاکردنى زمانى دایکیان (زمانى کوردى) وایکردووه، په‌نا بۆ وشه‌ى بیانى ببه‌ن. .