Ibraheem Abdurahamn Mahmoud
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که و هۆى هه‌ڵبژاردنى: په‌یوه‌ندى مه‌رگى نووسه‌ر و سێگۆشه‌ى داهێنانى ئه‌ده‌بى ...
زیاتر بخوێنەوە
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که و هۆى هه‌ڵبژاردنى: په‌یوه‌ندى مه‌رگى نووسه‌ر و سێگۆشه‌ى داهێنانى ئه‌ده‌بى له ڕوانگه‌ى بونیادگه‌رییانه‌ى ڕۆلان بارته‌وه، ناونیشانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، که هۆى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا وه‌ک پێویست لا له‌م بابه‌ته تیۆرییه نه‌کراوه‌ته‌وه‌و وه‌ک پێویست تاوتوێ نه‌کراوه. گرنگیى ناونیشانه‌که: گرنگى ئه‌م ناونیشانه خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، که له ئاستى تیۆریدا کۆمه‌ڵێک سه‌رنج له‌باره‌ى چه‌مکى مه‌رگى نووسه‌ر و سێگۆشه‌ى داهێنانه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، که ڕه‌هه‌ندى فراوانیان له به‌ستێنى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیدا داگیر کردووه. ڕێبازى توێژینه‌وه‌که: بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى زانستى ڕێگه‌کانى روونکردنه‌وه‌ى مه‌به‌ست بگرینه‌به‌ر، پشتمان به ڕێبازى توێژینه‌وه‌ى (شیکارى- ڕه‌خنه‌یى) به‌ستووه‌و له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌کانه‌وه زانیارییه تیۆرییه‌کانمان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه. سنوورى توێژینه‌وه‌که: چوارچێوه‌ى زانستیى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خۆى له بۆچوونى بونیادگه‌رییانه‌ى ڕۆلان بارتدا ده‌بینێته‌وه‌و له هه‌ندێ شوێندا به‌پێى پێویست بۆچوونى چه‌ند بونیادگهرێکى تر تێهه‌ڵکێشى باسه‌که کراوه. کێشه‌ى توێژینه‌وه‌که: کێشه‌ى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ده‌ورى ئه‌و پرسیاره ڕه‌خنه‌ییه‌دا ده‌سووڕێته‌وه، که ئاخۆ مه‌رگى نووسه‌ر وه‌کوو تیۆرێکى ڕه‌خنه‌یى چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌کى له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌کانى سێگۆشه‌ى داهێناندا هه‌یه؟ پێکهاته‌ى توێژینه‌وه‌که: توێژینه‌وه‌که له دوو به‌شى سه‌ره‌کى پێکهاتووه. له به‌شى یه‌که‌مدا که دوو ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت، باس له چه‌مکى مه‌رگى نووسه‌ر کراوه، به‌وه‌ى له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا له ڕووى تیۆرییه‌وه چه‌مکه‌که ڕوون کراوه‌ته‌وه‌و ئاوڕ له ڕه‌هه‌نده مێژووییهکهیشى دراوه‌ته‌وه. له ته‌وه‌رى دووه‌مدا بنه‌ماکانى چه‌مکى مه‌رگى نووسه‌ر خراوه‌ته ڕوو. به‌شى دووه‌میش تایبه‌ته به ڕوونکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى چه‌مکى مه‌رگى نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌کانى سێگۆشه‌ى داهێناندا، که ئه‌مه‌ش له ڕێى دوو ته‌وه‌ره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو. له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا مه‌رگى نووسه‌ر و زمان باس کراوه‌و ته‌وه‌رى دووه‌میش بۆ مه‌رگى نووسه‌ر و ده‌ق تایبه‌ت کراوه‌و ته‌وه‌رى سێیه‌م و کۆتاییش ته‌رخانه بۆ مه‌رگى نووسه‌ر پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه. به‌م شێوه‌یه توێژینه‌وه‌که کۆتایى دێت و گرنگترین ئه‌نجامه‌کانیش له سیاقى چه‌ند خاڵێکدا گه‌ڵاڵه‌کراون.