Yaseen Ashur Jawhar
پوخته
چه‌مکی شوناس یه‌کێکه له‌چه‌مکه زۆر ئاڵۆز‌و دژواره‌کان وله‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌هۆی په‌یوه‌ندی ...
زیاتر بخوێنەوە
چه‌مکی شوناس یه‌کێکه له‌چه‌مکه زۆر ئاڵۆز‌و دژواره‌کان وله‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌هۆی په‌یوه‌ندی و به‌ناویه‌کداچوونی له‌گه‌ڵ زۆر چه‌مک وپرسی دیکه‌دا وایکردووه لێکۆڵینه‌وه تیادا قورس بێت. له‌پاش که‌وتنی سیسته‌می سیاسی پێشووی عێراقه‌وه له (نیسانی 2003) شوناسی نیشتیمانی زیاتر به‌سه‌ر شوناسه لۆکاڵیه‌کاندا وه‌ک شوناسی ئیتنیکی، ئاینی، تایفه‌گه‌ری، ناوچه‌گه‌ری، هۆزگه‌ری و پارتیگه‌ری دابه‌شبوو. بێگومان فاکته‌رگه‌لی زۆر له‌پشت قوڵبونه‌وه‌ی شوناسه لۆکاڵیه‌کانه‌وه هه‌یه. له‌ڕاستیدا قوڵبونه‌وه‌ی ئه‌م شوناسانه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر شوناسی عێراقی. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش ده‌رئه‌نجامێکی واقعی ئه‌و بارودۆخه کۆن وئیستایهی عێراقه به‌گشتی.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی توێژینه‌وه‌که بۆ دوو ته‌وه‌ر دابه‌شکراوه. ته‌وه‌ری یه‌که‌می بۆ چه‌مکی شوناس به‌گشتی لای توێژه‌رانی بواری سۆسیۆلۆگی وسایکۆلۆژی وزانستی سیاسی ته‌رخانکراوه. ته‌وه‌ری دووه‌میش له‌چه‌ند باسێکدا چه‌ختی کردوه‌ته سه‌ر سروشتی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی وپاشان باسکردنی هۆکاره‌کانی پشت قوڵبونه‌وه‌ی شوناسه لۆکاڵیه‌کان و؛ کاریگه‌ری ئه‌مه‌ی دواییان له‌سه‌ر ئاستی سیاسی وگه‌شه‌ی ئابووری و بواری کۆمه‌ڵایه‌تی وکلتوری. توێژینه‌وه‌که به‌چه‌ند ئه‌نجامێک کۆتایی هاتووه. له‌گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌م شوناسانه به‌م شێوازه‌ی ئێستا بمێننه‌وه؛ له‌داهاتوودا ده‌رئه‌نجامی نێگه‌تیڤی بۆ سه‌ر شوناسی نیشتیمانی ده‌بێت وبه‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێت.